Accessibility links

ئەمەریکا هۆشداری دەداتە چین لەسەر فشارەکانی بۆ سەر تایوان


وتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا جۆن کیربی
وتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا جۆن کیربی

بەرپرسانی سەربازی ئەمەریکا هۆشدارییاندا لەسەر ئەوەی فشارەکانی چین بۆ سەر تایوان تەنها ئەگەری لێکدانەوەی هەڵە زیاد دەکات و لەوانەیە ببێتەهۆی شەڕێکی نەویستراو.

وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا چینی تۆمەتبار کرد بە تۆمەتی زیادکردنی گرژییەکان لە سەرانسەری تەنگەی تایواندا، هۆشداریدا لەوەی " تاکتیکە وروژێنەرەکانی " لەوانەیە بەخراپی بشکێتەوە بەسەریدا.

وتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا جۆن کیربی بە ڕۆژنامەنووسانی وت " چین هەوڵەکانی زیادکردووە بۆ تۆقاندن و فشار خستنەسەر تایوان و هاوپەیمان و هاوبەشەکانی دیکە، لەوانەش زیادکردنی چالاکیە سەربازییەکانی لە دەوروبەری تایوان و ڕۆژهەڵاتی دەریای چین و باشووری دەریای چین، ئێمە پێمان وایە ئەو چالاکیە سەربازییانە تەنها مەترسی بە هەڵە لێکدانەوە زیاد دەکەن."

کیربی وتیشی پشتیوانی ئەمەریکا بۆ تایوان بە " پتەوی " دەمێنێتەوە.

وتی " ئێمە بەرژەوەندییەکی هەمیشەییمان هەیە لە ئاشتی و سەقامگیری سەرانسەری تەنگەی تایواندا، لەبەر ئەوەیە بەردەوام دەبین لە یارمەتیدانی تایوان تاوەکو توانا بەرگرییەکانی خۆی بپارێزێت. داوا لە پەکین دەکەین پابەندی بەرپرسیارێتیەکانی بێت بۆ چارەسەرێکی ئاشتیانە بۆ ململانێکان لە تەنگەکەدا."

بەرپرسانی بەرگری و هەواڵگری ئەمەریکا نیگەرانی زیادبوونی فشارە سەربازییەکانی چینن بۆ سەر تایوان، لەمدواییانەشدا چین زیاتر لە 150 فڕۆکەی جەنگی بەسەر ئاسمانی تایواندا برد.

سەرچاوە/ دەنگی ئەمەریکا

XS
SM
MD
LG