Accessibility links

چین داوا لە ئەمەریکا دەکات " خۆدەرخستنەکانی " لە دەریای باشووری چین ڕابگرێت


وەزیری بەرگری چین وی فینگی
وەزیری بەرگری چین وی فینگی

چین داوای لە سوپای ئەمەریکا کرد خۆدەرخستنەکانی لە دەریای باشووری چین ڕابگرێت و خۆی بەدووربگرێت لە " زیادکردنی نادیارییەکان " سەبارەت بە تایوان، ئەمەش ئاماژەیەکە بۆ هەبوونی گرژیی لەنێوان دوو گەورەترین وڵاتی ئابووری لە جیهاندا.

وتەبێژی وەزارەتی بەرگری چین وتی وەزیری بەرگری وڵاتەکە وی فینگی داوای لە هاوتا ئەمەریکییەکەی مارک ئێسپەر کردووە " خۆدەرخستنەکانیان لە دەریای باشووری چین ڕابگرن و گرژییەکانی دەریای باشووری چین زیاد نەکەن."

وەزیری بەرگری ئەمەریکا مارک ئێسپەر وتی " پەکین پەنای بردۆتە بەر ترساندن و جڵەوگرتنە دەست لەپێناو بەهێزکردنی ئامانجە ستراتیژییەکانی لە ناوچەکەدا."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG