میدیاکانی چین نیگه‌رانی خۆیان ده‌ربڕیوه ده‌رباره‌ی دوا پـلانی به‌رگری وڵاته یه‌کگرتوه‌کان و ئاگاهی ده‌ده‌ن له‌وه‌ی ئه‌گه‌ری هه‌یه ئه‌وه زیان به په‌یوه‌ندی نێوان چین و ئه‌مه‌ریکا بگه‌یه‌نێت.
ڕۆژی هه‌ینی ڕۆژنامه‌ی (گلۆبڵ تایمز) ی سه‌ر به پارتی کۆمۆنیستی چین له‌سه‌ر زاری شاره‌زایانی به‌رگری چینه‌وه بڵاویکرده‌وه ئه‌و پـلانانه‌ی ئه‌مه‌ریکا ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه ڕایگه‌یاند به ڕوونی دیاره ئامانج لێـیان چینه.
هه‌روه‌ها ڕۆژنامه‌که له سه‌ر زاری جن کانرۆنگ شیکه‌ره‌وه له زانکۆی ڕه‌نمین بڵاویکرده‌وه که وڵاته یه‌کگرتووه‌کان به په‌ره‌سه‌ندنی خێرای چین هه‌ست به مه‌ترسی ده‌کات. ئاگاهیشی دا به‌وه‌ی به‌یژین به ستراتیجیه‌ته نوێـیه‌که‌ی ئه‌مه‌ریکا ناڕه‌حه‌ت ده‌بێت و له‌وانه‌یه کاریگه‌ری بۆ سه‌ر په‌یوه‌ندی نێوان هه‌ردوو وڵات‌دا هه‌بێت.
ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه سه‌رۆک باراک ئۆباما گوتی هه‌رچه‌نده وڵاته یه‌کگرتووه‌کان خه‌رجی وه‌زاره‌تی به‌رگری به گشتی که‌م ده‌کاته‌وه، به‌ڵام په‌ره به هێزه‌کانی خۆی له ناوچه‌ی ئاسیا و ئۆقیانووسی ئارام ده‌دات.