چین ڕایگەیاند بە گرتنەبەری ڕێوشوێنی توند وەڵامی هەوڵەکانی ئەمەریکا دەداتەوە بۆ زیان گەیاندن بە بەرژەوەندییەکانی چین.
ئەم لێدوانەی چین وەکو ڕەخنەیەکە لە بڕیارەکەی ئەمەریکا بۆ کۆتایی هێنان بە مامەڵەکردنی تایبەت لەگەڵ هۆنگ کۆنگ و گرتنەبەری ڕێوشوێن دژی خوێندکار و کۆمپانیا چینیەکان.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی چین چاو لیژیان بە ڕۆژنامەنووسانی وت هەردوو وڵات سوود لە هاریکاری نێوانیان دەبینن، بەڵام پەکین بە هەموو توانایەوە بەرگری لە ئاسایش و بەرژەوەندییەکانی دەکات.
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز