Accessibility links

سەرۆک وەزیری چین داوای پشتیوانیکردن لە گفتوگۆکانی ئاگربەست دەکات لە ئۆکرانیا


سەرۆک وەزیری چین لی کیکیانگ
سەرۆک وەزیری چین لی کیکیانگ

سەرۆک وەزیری چین لی کیکیانگ وتی ڕەوشی ئۆکرانیا " نیگەرانکەرە " و گرنگە پشتیوانی ڕووسیا و ئۆکرانیا بکرێت لە گفتوگۆکانی ئاگربەستدا.

لە لێدوانێکیدا لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا لە کۆتایی دانیشتنی ساڵانی پەرلەمانی چین, لی ڕاستەوخۆ وەڵامی پرسیارەکەی ڕۆیتەرزی نەدایەوە سەبارەت بەوەی ئایا چین خۆی بەدوور دەگرێت لە سەرکۆنەکردنی ڕووسیا، یاخود چین ئامادەیە پشتیوانی زیاتری دارایی و ئابووری ڕووسیا بکات لەکاتێکدا مۆسکۆ ڕووبەڕووی سزاکان بووەتەوە یاخود نا.

چین و ڕووسیا پەیوەندییەکی زۆر نزیکیان دروست کردووە، چین ڕەتی کردۆتەوە هێرشەکەی ڕووسیا بۆ سەر ئۆکرانیا بە داگیرکاری ناودێر بکات، یاخود سەرکۆنەی داگیرکارییەکەی ڕووسیا بکات.

پەکین چەند جارێک دژایەتی خۆی دەربڕیوە بۆ سزاکانی ڕۆژئاوا بۆ سەر ڕووسیا و بە نایاسایی ناودێریکردوون، هەروەها داوای گفتوگۆی کردووە بۆ چارەسەرکردنی قەیرانەکان.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG