Accessibility links

سەرۆکی چین بەڵێن دەدات بەشێوەیەکی گونجاو چارەسەری ناکۆکییەکانی نێوان وڵاتەکەیی و کۆریای باشوور بکات


دەزگای هەواڵی چین "شینخوا" ڕایگەیاند سەرۆکی چین شی جین پینگ بەڵێنیداوە لەگەڵ سەرۆکی کۆریای باشوور تەواوی هەوڵەکانی خۆی بدات بۆ چارەسەرکردنی ناکۆکییەکانی نێوان دوو وڵاتەکە بەشێوەیەکی گونجاو.

دەزگاکە وتیشی " شی لەمیانەی پەیامێکی پیرۆزباییدا کە بۆ مونی ناردووە لە ساڵیادی بیست و پێنج ساڵەی پەیوەندییەکانی نێوان چین و کۆریای باشووردا ئەم لێدوانانەی داوە."

شینخوا لەزاری سەرۆکەوە بڵاویکردەوە پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان دوو وڵاتەکە سوودێکی زۆری دەبێت بۆ ئاشتی و ئارامی ناوچەکە. شینخوا وردەکاریی زیاتری بڵاونەکردەوە.

کۆریای باشوور لەگەڵ ئەمەریکادا ڕێکەوت بۆ بڵاوکردنەوەی سیستمی بەرگری موشەکی وەکو وەڵامدانەوەیەک بۆ هەڕەشە موشەکیەکانی کۆریای باکوور.

بەڵام ڕێکەوتنەکە چینی توڕە کرد و وتی ڕاداری سیستمەکە ناوچەکانی ئاشکرا دەکات و بۆ ئاسایشی وڵاتەکەی باش نیە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG