وەزیری دەرەوەی چین وانگ یی دەڵێت تایوان بەشێک نیە لە ئەمەریکا بەڵکو ناوچەیەکی چینییە. ئەمەش لە نوێترین لێدوانە توندەکانی چیندا دژی سیاسەتی ئەمەریکا بەرامبەر تایوان، دوای ئەوەی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمەریکا نانسی پیڵۆسی سەردانی تایوانی کرد.
وەزیری دەرەوەی چین وانگ یی گوتی ئەمەریکا بەشێوەیەکی " چەواشەکاری " مامەڵەی لەگەڵ پرسی تایواندا کردووە.
وانگ یی لەمیانەی سەردانەکەیدا بۆ بەنگلادیش گوتی کارەکانی چین سەبارەت بە تایوان گونجاو و یاسایی بوون و هەروەها ئامانج لێیان پاراستنی پیرۆزی و سەروەری خاکی وڵاتەکە بووە.
شیانی باسە چین ڕۆژی دووشەممە مەشقی سەربازی نوێی لە دەوروبەری تایوان ڕاگەیاند، ئەمە بووە هۆی نیگەرانی جۆو بایدن سەرۆکی ئەمەریکا، ئەم مانۆرە لەشکرییە پاش ڕۆژێک دوای کۆتایهاتنی گەورەترین مانۆڕەکانی بەیژینگ دێت کە بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر سەردانەکەی هەفتەی ڕابردووی نانسی پیلۆسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمەریکا بۆ دوورگەکە ئەنجامدرا.
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز