وەزارەتەکانی بەرگری ڕووسیا و چین ڕایانگەیاند لە 15 بۆ 19 ی مانگی سێدا چین و ئێران و ڕووسیا مەشقێکی سەربازیی دەریایی هاوبەش لە کەنداوی عومان ئەنجام دەدەن.
وەزارەتی بەرگری چین وتی مەشقەکان " هاریکارییە کردارییەکانی نێوان هێزە دەریاییەکانی وڵاتانی بەشدار قوڵتر دەکەنەوە."
وەزارەتی بەرگری ڕووسیا وتی قۆناغی چالاکی مەشقەکان لە 16 بۆ 17 ی مانگی سێدا دەبێت، وتیشی مەشقەکە جووڵەی هاوبەشی تێدا دەبێت و تەقەکردنیشی تێدا دەبێت، لە ڕۆژ و لە شەویشدا.
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز