Accessibility links

هاوکات لەگەڵ سەردانەکەی بەرپرسە ئەمەریکیەکە بۆ تایوان، چین دەست دەکات بە مەشقە سەربازییەکانی


چین دەستی کرد بە مەشقە سەربازییەکانی لەنزیک تەنگەی تایوان، هاوکات بەرپرسێکی باڵای ئەمەریکا لە تایوان لەگەڵ بەرپرسانی باڵای تایپێیدا کۆدەبێتەوە، چین سەرکۆنەی پتەوکردنی پەیوەندییەکان نێوان ئەمەریکا و تایوان دەکات و بە بەشێک لە خاکی وڵاتەکەی دەزانێت.

پەکین بە نیگەرانیەکی زۆرەوە لە پەیوەندییە توندوتۆڵەکانی نێوان تایپێی و واشنتن دەڕوانێت، هەروەها مەشقە سەربازییەکانی لەنزیک دوورگەکەوە زیادکردووە، لەوانەش مەشقی ئاسمانی و دەریایی.

وتەبێژی وەزارەتی بەرگری چین وتی مەشقەکان لەنزیک تەنگەی تایوان ئەنجام دەدرێن و سەرکردایەتی ڕۆژهەڵاتی سوپای چین بەشداری تیادا دەکات.

وتیشی " ڕێوشوێنەکە لەجێی خۆیەتی و پێویستە و ئامانج لێی ڕەوشی ئێستایە لە تەنگەی تایوان و پاراستنی سەروەری نیشتیمانی و سەروەری خاکەکەمانە."

وتیشی " ئەمەریکا و بەرپرسانی حیزبی دیموکرات پەیوەندییەکانیان لەمدواییانەدا پتەوتر کردووە، ئەوەش بۆتە هۆی تێکچوونی ڕەوشەکە."

هەروەها وتی " هەوڵی بەکارهێنانی تایوان بۆ کۆنتڕۆڵکردنی چین یاخود پشت بەستن بە هێزە بیانیەکان تاوەکو خۆت دروست بکەیت، یەکێکن لەو خواستانەی کە لە ڕاستیدا ناتوانیت بیانهێنیتە دی."

ئەم لێدوانەی چین لەکاتێکدا هات بریکاری وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا بۆ کاروباری دارایی کیث کراچ دەستی کرد بە یەکەم ڕۆژی سەردانەکەی بۆ تایوان. وابڕیاریشە لەگەڵ سەرۆکی تایوان تسای ئینگ وین و کۆمەڵێک بەرپرسی باڵای دیکەدا کۆببێتەوە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG