Accessibility links

ژاپۆن داوا لە چین دەکات ڕۆڵێکی گەورەتر ببینێت سەبارەت بە کۆریای باکوور


وەزارەتی دەرەوەی ژاپۆن لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند ڕاوێژکاری باڵای سەرۆک وەزیری ژاپۆن شینزۆ ئابی داوای لە چین کردووە ڕۆڵێکی گەورەتر ببینێت لە کپکردنی بەرنامە ناوەکیی و موشەکییەکەی کۆریای باکووردا

ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی شوتارۆ یاتچی لەمیانەی کۆبوونەوەیەکدا لەنزیک تۆکیۆ لەگەڵ یانگ جێتچی ڕاوێژکاری وڵاتی چین ئەم لێدوانانەیدا وهەمان ڕۆژ بوو کە کۆریای باکوور نوێترین تاقیکردنەوەی موشەکی ئەنجامدا.

یاتچی لە گفتوگۆکانیاندا کە پێنج کاتژمێری خایاندووە بە یانگی وتووە"کارەکانی کۆریای باکوور تا دێت خراپتر دەبێت."

وتیشی " ژاپۆن و چین دەبێت پێکەوە کار بکەن بۆ ئەوەی بەرپەرچی کۆریای باکوور بدەنەوە و نەهێڵن دووبارە ئەو کارە خراپانە بکات و پێشێلی بڕیارەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان بکات."

هەروەها دوو کاربەدەستەکە باسیان لە بابەتە هەرێمییەکانییش کردووە کە بەلای هەردوولاوە گرنگن و وەزارەتی دەرەوەی چین لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند یانگ بە ژاپۆنی وتووە دەبێت وەکوو فرسەتێک سەیری گەشەکردنی چین بکەن نەوەک وەکوو هەڕەشەیەک وە هەروەها دەبێت بە وریاییەوە مامەڵە لەگەڵ بابەتەکانی وەکوو دەریای چینی باشوور و تایواندا بکات و قسەی خۆی بباتە سەر.

سەرچاوە / ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG