Accessibility links

شینخوا: چین پشتیوانی خۆی بۆ ڕێکەوتنە ناوەکییەکەی ئێران نوێ دەکاتەوە


وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی چین لو کانگ

دەزگای هەواڵی چین ( شینخوا ) لە زاری وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی چینەوە بڵاویکردەوە چین پشتیوانی خۆی بۆ ڕێکەوتنە ناوەکییەکەی نێوان ئێران و زلهێزەکانی جیهان نوێکردۆتەوە و جێبەجێکردنی ڕێکەوتنەکە تەنها ڕێگەیە بۆ چارەسەرکردنی بابەتی ناوەکی ئێرانی.

لە مانگی پێنجی ساڵی ڕابردوودا سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ لە ڕێکەوتنە ناوەکییەکەی ئێران کشایەوە کە هەریەک لە وڵاتانی فەڕەنسا و ئەڵمانیا و بەڕیتانیا و چین و ڕوسیا و ئێران تیایدا بەشدارن، بەمەش ئەمەریکا سزاکانی سەپاندەوە بەسەر ئێراندا و وتیشی ڕێکەوتنەکە کەموکورتی زۆر تێدایە.

بەپێی ڕێکەوتنەکە کۆتوبەند دەخرێتە سەر بەرنامە ناوەکیەکەی ئێران بۆ پیتاندنی یۆرانیۆم و سنوورداکردنی، لەبەرامبەریشدا هەموو سزا نێودەوڵەتیەکانی سەر ئێران لادەبرێن.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG