Accessibility links

پەرلەمانی چین سەپاندنی یاسای ئاسایشی نیشتیمانی بەسەر هۆنگ کۆنگدا پەسەند دەکات


پەرلەمانی چین بە زۆرینەی دەنگ سەپاندنی یاسای ئاسایشی نیشتیمانی بەسەر هۆنگ کۆنگدا پەسەند کرد، ئامانج لەم یاسایەش کپکردنی ئارەزووەکانی هۆنگ کۆنگە بۆ جیابوونەوە لە چین و کۆنتڕۆڵکردنی پلانگێڕی و تیرۆر و دەستوەردانی بیانیە لە شارەکەدا.

ئەنجومەنی نیشتیمانی نوێنەرانی گەلی چین ( پەرلەمانی چین ) بە 2,878 دەنگ بەرامبەر تەنها 1 دەنگ لە بەرژەوەندی سەپاندنی یاساکە بەسەر هۆنگ کۆنگدا دەنگیاندا، شەش ئەندامی دیکەی پەرلەمان دەنگیان نەدا.

لە ماوەی ڕابردوودا هەزاران کەس لە هۆنگ کۆنگ ڕژانە سەر شەقامەکان و ناڕەزاییان دژی ئەو یاسا نوێیەی چین دەربڕی، بەڵام پۆلیس گازی فرمێسک ڕژێنی بەکارهێنا بۆ بڵاوەپێکردنی خۆپیشاندەران. دیموکراتخوازانی هۆنگ کۆنگ ترسی ئەوەیان هەیە ئەم یاسا نوێیە ببێتەهۆی لەناوبردنی ئازادی ڕادەربڕین و ئازادییەکانی دیکە بە گشتی لە شارەکەدا.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG