پـیاوێـکی ئه‌مه‌ریکایی توانیویه‌تی به جلوبه‌رگێـکی له شێوه‌ی باڵنده سه‌رکه‌وتووانه خۆی له هه‌لیکۆپـته‌رێـکه‌وه هه‌ڵبداته خوارێ و پاشـان به نێو کونی چیای تیانمنی ناوچه‌ی هونانی ناوه‌ندی چیندا تێپه‌ڕبـبێت.
جێب کۆرلسی ته‌مه‌ن 35 سـاڵ خۆی له هه‌لیـکۆپـته‌رێـکه‌وه له به‌رزی 1830 مه‌تره‌وه به‌ره‌و چیای تیامن هه‌ڵدایه خوارێ و ڕێـک به نێو کونی که له‌و چیایه‌دا هه‌یه تێپه‌ڕبوو و پاشـان به په‌ڕه‌شووت بۆ نزیک پـردێـکی لای چیاکه هاته خوارێ.
جێب له یه‌که‌م هه‌وڵیدا شـکستی هێنا، به‌ڵام له گه‌ڕی دووه‌مدا سه‌رکه‌وتووبوو.
جێب کۆرلس ده‌ڵێت بۆیه له هه‌وڵی یه‌که‌می شـکستی هێنا چونکه ئه‌و دوکه‌ڵ ده‌رکه‌رانه‌ی له هه‌ردوو قاچی به‌سـترابوون کاریان نه‌کردووه و ئه‌وه‌ش ناچاری کردووه ئاڕاسته‌که‌ی بگۆڕێت.
بڕواده‌کرێت جێب یه‌که‌م که‌سبێت کارێـکی له‌و جۆره‌ی له چین کردبێت.