Accessibility links

وێنەی مانگە دەستکردەکان بەربەستێکی سەرئاوکەوتوو لە دەمی دوورگە جێناکۆکەکان لە دەریای باشووری چیندا دەردەخەن


وێنەی مانگە دەستکردەکانی سکاربۆرۆ شاولی جێناکۆکی لەسەر، لە دەریای باشووری چین بەربەستێکی نوێی سەرئاوکەوتوو دەردەخەن لە سەرانسەری دەروازەکەیدا، لە نزیک ئەو شوێنەی کە کەشتییەکانی هێزەکانی پاسەوانی کەناری فیلیپین و چین زۆرجار ڕووبەڕووی یەکتر دەبنەوە.

لە یەکێک لە وێنەکاندا کە لە 22 ی مانگی دوودا لەلایەن تەکنەلۆجیای ماکسارەوە گیراوە دەردەکەوێت کە بەربەستێک دەمی شاوڵی گرتووە، لەو شوێنەدا کە هەفتەی ڕابردوو هێزەکانی پاسەوانی کەناری چین بانگەشەی ئەوەیان کرد کەشتییەکی فیلیپینییان دوورخستووەتەوە کە " بە شێوەیەکی نایاسایی دزەی کردووەتە ناو ئاوەکانی چینەوە."
فیلیپین وتی بانگەشەکانی چین ڕاست نین و چالاکییەکانی وڵاتەکە لەو شوێنەدا یاسایی بوون.

چین دەڵێت سکاربۆرۆ شاول سەر بە چینە، سەرەڕای ئەوەی سکاربۆرۆ دەکەوێتە ناو فیلیپینەوە. لە ساڵی 2016 دا دادگایەکی ناوبژیوانی نێودەوڵەتی لە هاگ وتی بانگەشەکانی چین هیچ بنەمایەکی یاساییان نیە، پەکینیش ئەو بڕیارەی ڕەت کردەوە.

ئەوەش وادەکات دوورگەکان یەکێک بن لە جێناکۆکیترین ناوچە دەریاییەکان لە ئاسیادا و سەرچاوەی سەرەکی تێکچوونی پەیوەندییە دیبلۆماسییەکانن لەسەر مافەکانی ڕاوکردنی ماسی و سەروەریی.

وتەبێژی هێزەکانی پاسەوانی کەناری فیلیپین جەی تاریلا وتی " دەتوانین بڵێین بەربەستەکە ئامانج لێی کەشتییەکانی حکومەتی فیلیپینە چونکە هەموو جارێک کە ئێمە دەبینن لەو ناوچەیە ئەو بەربەستە دادەنێن."

سەرچاوە/ دەنگی ئەمەریکا

XS
SM
MD
LG