Accessibility links

چین سەرکەوتنێکی " ستراتیژی گەورە " بەسەر کۆرۆنادا ڕادەگەیەنێت


سەرۆکی حکومەتی چین لی کی جیانگ لە کردنەوەی خولی ساڵانەی ئەنجومەنی نوێنەرانی گەلی چیندا ڕایگەیاند " چین دەستکەوتی ستراتیژیی گەورەی لە بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنادا بەدەستهێناوە."

وتی " ئێمە، نەوەی نەتەوەی چین، لە ساتە زۆر سەختەکاندا بە یەکگرتوویی ماینەوە، هەماهەنگی و هاریکارییەکی ئێجگار گەورەمان پیشاندا."

دوای ئەوەی لە کۆتای مانگی یەکدا چین بەمەبەستی ڕێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی زیاتری ڤایرۆسی کۆرۆنا، چین سەرتاسەری وڵاتەکەی داخست، توانی بە شێوەیەکی بەرچاو سنوورێک دابنێت بۆ زیادبوونی ژمارەی توشبووان بە ڤایرۆسەکە کە لە هەفتەکانی دواتردا ژمارەکە کەمتربۆوە.

سەرۆکی حکومەتی چین وتی " سەرکەوتنێکی یەکلاکەرەوەمان لە بەرگریکردن لە هەرێمی هوبی وهانی پایتەختیدا بەدەستهێنا."

وتیشی " لە ئێستادا هێشتا پەتاکە کۆتایی نەهاتووە." جەختیشی لەوە کردەوە هێشتا " کاری زۆر " ماوە بکرێت بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی دەرەنجامە خراپەکانی ڤایرۆسەکە لەسەر ئابووری وڵاتەکە.

لی کی جیانگ وتیشی " دەبێت هەوڵەکانمان دوو هێندە بکەین بۆ کەمکردنەوەی زیانەکان."

سەرچاوە/ فرانس پرێس

XS
SM
MD
LG