Accessibility links

چین: سەرۆکی ئەنجومەنی پیرانی چیک " باجێکی گەورە " دەدات لەسەر سەردانەکەی بۆ تایوان


سەرۆکی ئەنجومەنی سیناتی چین میلۆس ڤیسترسل و وەزیری دەرەوەی تایوان جۆزیف وو
سەرۆکی ئەنجومەنی سیناتی چین میلۆس ڤیسترسل و وەزیری دەرەوەی تایوان جۆزیف وو

گەورە دیبلۆماتکاری حکومەتی چین وانگ لی دەڵیت سەرۆکی ئەنجومەنی پیرانی چیک میلۆس ڤیسترسل " باجێکی قورس" دەدات بەهۆی ئەوەی بە فەڕمی سەردانی تایوانی کردووە.

لەلای خۆیەوە ڤیسترسل ئەو هەڕەشەیەی چینی پشتگوێ خست و وتی هەوڵی ڕووبەڕووبوونەوەی سیاسیی نادات.

ڕۆژی یەکشەممە ڤیسترسل بەمەبەستی هاندانی پەیوەندییە بازرگانییەکان لەگەڵ تایواندا گەیشتە ئەو وڵاتە و وتی کۆماری چیک چۆک بۆ دژایەتیکردنەکانی چین دانادات.

ئەندامی ئەنجومەنی دەوڵەتی چین وانگ لی لە میانەی سەردانەکەیدا بۆ ئەڵمانیا وتی وڵاتەکەی وەڵامدانەوەی دەبێت.

وەزارەتی دەرەوەی چین لە زاری وانگ لیەوە بڵاویکردەوە " حکومەتی چین و گەلی چین دەستەوەستان ناوەستن و باجێکی گەورە دەدات لەسەر ئەو ڕەفتارەی."

وتیشی " حکومەت و گەلی چین چاوپۆشی لەم جۆرە " کارە وروژێنەرانە " ناکەن لەلایەن سەرۆکی ئەنجومەنی پیرانی چیک و ئەو وڵاتانەوە کە دژایەتی چین دەکەن و لە پشتییەوەن. بەڵام هیچ وردەکارییەکی نەدا لەسەر چۆنێتی وەڵامدانەوەی چین.

لەلای خۆیەوە ڤیسترسل لە بەیاننامەیەکدا وتی لێدوانەکانی وانگ دەستوەردانە لە کاروباری ناوخۆی کۆماری چیکدا.

وتیشی " ئێمە وڵاتێکی ئازادین و هەوڵدەدەین پەیوەندی نوێ لەگەڵ هەموو وڵاتانی دیکەدا دابمەزرێنین و پێم وایە لە داهاتوودا بەوشێوەیە دەبێت. دووبارەی دەکەمەوە ئەم سەردانە بە هیچ شێوەیەک مەبەست لێی ڕووبەڕووبوونەوەی سیاسیی نیە لەگەڵ هیچ کەسێکدا."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG