دووی مانگی شه‌شی 2012 شـاژنی 84 سـاڵه‌ی بریتانیایی ئێلێزابێـتی دووه‌م 60 هه‌مین سـاڵی دانیشـتنی له‌سه‌ر کورسی سه‌ڵته‌نه‌تی جه‌ژن ده‌گرێت و هه‌ر به‌م بۆنه‌یه‌وه بۆ چوار شه‌و و چوار ڕۆژ له هه‌موو شـار و شـارۆچکه‌کانی دورگه‌ی بریتانیا شـایی ده‌گێڕن.
ئێلێزابێـتی دووه‌م له سـاڵی 1952 ی زاینی و له ته‌مه‌نی 24 سـاڵه‌یـیدا بۆ یه‌که‌م جار نیشته سه‌ر کورسی سه‌ڵته‌نه‌تی و بوو به شـاژنی بریتانیا و 15 وڵاتی تر، له‌وانه ئوسـترالیا، جامایکا و باربه‌یدۆس. شه‌سته‌مین سـاڵوه‌گه‌ڕی تاج له‌سه‌رنانی ئه‌م شاژنه به سـاڵی ئه‌ڵماسی ناوزه‌دکراوه.
له سه‌رانسه‌ری بریتانیا هه‌موو بازاڕ و دوکان و قوتابخانه و سه‌نته‌ر و باخچه‌کان ڕازاونه‌ته‌وه به ئاڵا و به‌یداخی بریتانیا و وێنه‌کانی شاژنی ئه‌و وڵاته.
پول و پاره‌ی تایبه‌ت به‌م ڕۆژه له‌چاپ‌دراوه و ته‌نانه‌ت هه‌موو سوپه‌رمارکته‌کان شـتومه‌که‌کانیان به وێنه‌ی ئێلێزابێتی دووه‌م و ئاڵای بریتانیا ڕازاندووه‌ته‌وه.
له سه‌رانسه‌ری وڵات پـۆلیس و شاره‌وانیـیه‌کان له حاڵه‌تی ئاماده‌باشی ته‌واودان. چه‌ند ملیۆن خه‌ڵـک و گه‌شـتیار هاتوونه‌ته ناو شـاری له‌نده‌ن به‌م بۆنه‌یه‌وه.
کۆنسێرتێـکی هه‌ره گه‌وره به به‌شـداری ده هه‌رزار که‌س له‌به‌ر ماڵی شاژن، واته له‌به‌ر کۆشـکی باکینگهام به‌ڕێوه‌ده‌چێت. سه‌دان هه‌زار که‌س له‌سه‌ر شه‌قامه‌کان سه‌یران و شـایی ده‌گێڕن.
ده‌توانن گوێبیسـتی درێژه‌ی ڕاپـۆرته‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 3:20 خوله‌كه.