33 کرێکاری کانزای شیلی که فه‌ره‌تر له دوو هه‌فته‌دایه له ژێر زه‌ویدا گیریان خواردوون، کاربه‌ده‌ستانیان ئاگادار کردونه‌ته‌وه که هێشتا زیندوون به‌ڵام فریاگوزاران ده‌ڵێن له‌وانه‌یه چوار مانگ بخایه‌نی بۆ ئه‌وه‌ی پێان بگه‌ن.
ڕۆژی یه‌کشه‌مه سه‌رۆکی شیلی سباستیان په‌نێره ووتی ئه‌و ئاماده‌کاریانه‌ی له لایه‌ن فریاگوزارهکانهوه کراوه،ناردنی ده‌زگایه‌کی کونکردن به درێژایی 700 مه‌تر بوه بۆ ناو کانزاکه و په‌یامێک هاتوه‌ته‌وه ئاماژه به‌وه ده‌کات کرێکاره‌کانی کانزاکه زیندوون. ئه‌و له چاوپێکه‌وتنێکی ته‌لفزیۆنیدا نامه‌که‌ی پێشان داوه.
که‌س وکاری کرێکاره‌کان به بیستنی ده‌نگ و باسه‌که ، باوه‌ش به یه‌کدا کردوون و ماچی یه‌کتر کردوون.