Accessibility links

وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا بۆ شەڕی داعش داوای 7.5 ملیار دۆلاری دیکە دەکات


وەزیری بەرگری ئەمەریکا ڕایگەیاند وەزارەتەکەی داوا دەکات 582.7 ملیار دۆلار بۆ بودجەی سـاڵی 2017 تەرخان بکرێت، لەوانە 7.5 ملیار دۆلاری بۆ شەڕی دژی داعش.

ئاشتۆن کارتەر ئەمڕۆ سێشەممە لە کۆبوونەوەیەکی یانەی ئابوری لە واشنتن گوتیشی ئەم داوایەی وەزارەتی بەرگری یەکدەگرێتەوە لەگەڵ ئەو ڕێکەوتنەی ساڵی ڕابردووە لەسەر بودجە پـێی گەیشتوون لەگەڵ کۆنگرێسدا.

گوتیشی پـێویستە پـیاداچوونەوە و گۆڕانکاری لە خەرجیـیە لەشکریـیەکاندا بکرێن بە شێوەیەک بگونجێن لەگەڵ پـێشـهاتەکاندا. باسی لەوەش کرد پـێنج بەرەنگاربوونەوە لە بەردەم هێزەکانی ئەمەریکادان، ئەوانیش ڕووسیا، چین، کۆریای باکور و لەگەڵیان ئێران و داعش.

هەروەها گوتی بۆ بودجەی سـاڵی 2017 وەزارەتی بەرگری پـێشنیاردەکات 1.8 ملیار دۆلار تەرخان بکرێت بۆ کڕینی 45 هەزار بۆمب و موشەک لەوانەی بە GPS و لەیزەر ئاڕاستەی ئامانجەکانیان دەکرێن.

دواتر وەزیری بەرگری ئاماژەی بۆ ڕەوشی ئاسایشی جیهان کرد لە ئەمڕۆدا و گوتی بە بەراورد لەگەڵ 25 سـاڵ لەمەوبەر زۆر گۆڕاوە، بۆیە پـێویستە ڕێگەی نوێ لە کارەکاندا بگیرێتەبەر.

XS
SM
MD
LG