Accessibility links

سەرۆکی هۆنگ کۆنگ: ئەوانەی دژایەتی یاسای ئاسایش دەکەن " دوژمنی گەلن "


سەرۆکی جێبەجێکاری هۆنگ کۆنگ کاری لام
سەرۆکی جێبەجێکاری هۆنگ کۆنگ کاری لام

سەرۆکی جێبەجێکاری هۆنگ کۆنگ کاری لام وتی ئەو کەسانەی دژایەتی پلانەکەی چین دەکەن بۆ سەپاندنی یاسای ئاسایشی نیشتیمانی بەسەر هۆنگ کۆنگدا " دوژمنی گەلن " و داوای کرد هەڵمەتی " تەشهیر " کردن ڕابگرن.

مانگی ڕابردوو چین پلانی خۆی بۆ سەپاندنی یاسای تایبەتی ئاسایشی نیشتیمانی بەسەر هۆنگ کۆنگدا ڕاگەیاند و دەڵێت ئەم یاسایە بۆ نەهێشتنی هەوڵەکانی سەربەخۆیی و ڕووبەڕووبوونەوەی کارە تێکدەر و تیرۆریستیەکانە، هەروەها ڕێگە لە دەستوەردانی دەرەکی دەگرێت لە شارەکەدا، ئەگەریشی هەیە ئەم یاسایە ڕێگەخۆشکەر بێت بۆ چین تاوەکو دەزگای ئاسایشی چین لە شارەکەدا دابمەزرێنێت.

ئەوانەی دژایەتی یاساکە دەکەن بە مەترسیدارترین هەڕەشە دایدەنێت بۆ ڕێکەوتنەکەی نێوان هۆنگ کۆنگ و چین کە تیایدا ڕێکەوتوون لەسەر " یەک وڵات و دوو سیستەم." هەروەها مەترسی دەبێت بۆ سەر پێگەی هۆنگ کۆنگ وەکو ناوەندیکی دارایی جیهانی.

چین و بەڕێوبەرایەتیەکەی هۆنگ کۆنگ کە پشتیوانی لە پەکین دەکات دەڵێن یاساکە ڕێگە لە ئازادییەکانی شارەکە ناگرێت بەڵکو تەنها ژمارەیەکی کەم لە " تێکدەرەکان " دەکاتە ئامانج و یارمەتیدەر دەبێت لە دەستەبەرکردنی سەقامگیری لە شارەکەدا.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG