Accessibility links

بەهۆی تەقینەوەی ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو لە سۆماڵ 3 کەس دەکوژرێن


بەهۆی تەقینەوەی ئوتومبێلێکی بۆمبڕێژکراوەوە لە شارۆچکەی جۆهەری سۆماڵ لە ویلایەتی هیرشابیل لانیکەم 3 کەس گیانیان لەدەستدا و حەوت کەسی دیکە برینداربوون. بەرپرسانی باڵای بەڕێوبەرایەتی هەرێمەکەش لەنێو ئەوانەدا بوون کە زیانییان بەرکەوتووە.

گروپی چەکداری ئەل شەباب بەرپرسیارێتی هێرشەکەی ڕاگەیاند.

وەزیری بەڕێوبەرایەتی مرۆیی و کارەساتەکانی ویلایەتی هیرشابی عەبدیفەتاح قوورگاب بە دەنگی ئەمەریکای وت هێرشەکە هۆتێلێکی بەناوبانگی کردۆتە ئامانج بە ناوی نور دووبەوە کە زۆرجار یاسادانەران و وەزیران و بەرپرسانی دیکەی وڵاتەکە ڕووی تێدەکەن.

گوتیشی لەنێو بریندارەکاندا وەزیری تەندروستی ویلایەتەکەی تێدا بووە و گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانە.

جۆهەر پایتەختی هەرێمی شابیڵی ناوەڕاستی سۆماڵیاشە و دەکەوێتە 90 کم لە باکووری مەقدیشۆی پایتەختەوە.

هاوکات سەرۆک وەزیری سۆماڵ حەمزە عەبدی باری سەرکۆنەی هێرشەکەی کرد.


XS
SM
MD
LG