Accessibility links

پشێویەکی ڕۆژی چوارشەممەی نێو کۆنگرێس، وانە و پەند بۆ هیندستان لەخۆدەگرێت


نووسینی: ئەنجانا پاتریسا

لە هیندستان کە گەورەترین دیموکراسی جیهانی تێدایە، لە مێژەوە ڕوانیویانەتە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا وەک مۆدێلێک کە لاساییبکرێتەوە. هەڵکوتانە سەر بینای کۆنگرێس و هوروژمکردنە نێوی لەلایەن لایەنگرانی سەرۆک ترامپەوە خورپە و سەرسوڕمانی خولقاند ، تەنانەت شیکارانی سیاسی ئاگاهیان دا بەوەی کە دەبێت لەو ڕووداوە وانە و پەندی گرنگی لێوە فێرببین.

هاوکات کەسانی دیکە نیگەرانیان دەربڕی سەبارەت بەوەی کە ئەو پشێوی و نائارامییەی لە کۆنگرێس ڕووی دا، ڕەنگە رۆڵی رابەراتەیکردنیجیهانی لەلایەن ئەمەریکاوە لاوازبکات.

سەرۆک وەزیرانی هیندستان " نارێندرا مۆدی" گوتی؛ ئەو نیگەرانە بوو بە بینینی دیمەنی هەواڵی ئاژاوە و توندوتیژی لە واشنتن. مۆدی لە تویتەرەکەی نووسیویەتی؛ دەبێت گواستنەوەی بێ‌گرفت و ئاشتیانەی دەسەڵات بەردەوام بێت ، هەروەها نابێت ڕێگە بدرێت پرۆسەی دیموکراسی لە ڕێی ئەنجامدانی ناڕەزایی نایاساییەوە تێکبدرێت.

ئەو ڕووداوە بێ‌پێشینە شێوازانەی ڕۆژی چوارشەممە لە کۆنگرێس، دوای بانگەشە نادروستەکانی ترامپ سەریان هەڵدا کە گوتی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی مانگی یازدەی ساڵی رابردوو دزراوە و هانی لایەنگرانی خۆی دا ، ئەوانەی بە هەزاران لە واشنتن گردببوونەوە بۆ دەربڕینی توڕەییان بە ئەنجامدانی رێپێوان بەرەو کۆنگرێس.

"هارش ڤی پانت" پرۆفیسۆری پەیوەندیە نێودەوڵەتیەکان لە کۆلێژی کینگ لەندەن گوتی؛ وەک وڵاتێکی دیموکراسی هاوشێوەی ئەمەریکا ، هیندستان دەڕوانێتە ناخەوە هەتا بزانێت ئایا چی روو دەدات کاتێک جەمسەرگەری دەگاتە ئەو ئاستەی توندڕەوی. ناوبراو گوتیشی سەبارەت بە کۆمەڵگەیەکی وەک هیندستانی دابەشبوو لە ڕووی چینایەتی بەسەر هێڵی تائیفەگەری و ئاین و ناکۆکی ئیتنی، بەڵام هەتا ئێستا توانیومانە پێکەوە هەڵبکەین، بەڵام ئاستەنگەکان وا روو لە هەڵکشان دەکەن.

زۆرێک لە توانجگران لەوە دەترسن، دەڵێن لەو دەمەوەی 6 ساڵ لەمەوبەر مۆدی سەرۆک وەزیرانی هیندستان دەسەڵاتی گرتووەتە دەست، جەمسەرگەری ئاینی زیادیکردووە. دەشڵێن پارتە راستڕەوەکەی نارێندرا مۆدی راستڕەو بە ناوی بەهاراتیا جەنەتا کاریکردووە بۆ بەهێزکردنی دەنگی زۆرینەی هیندۆسەکان ئەوەی دەبێتە مایی پەراوێزخستنی موسوڵمانان.

مانوج جۆشی لە دامەزراوەی چاودێری لێکۆڵینەوە گوتی؛ ئەوەی لە واشنتن ڕووی دا، تیشک دەخاتە سەر مەترسی کە لەو ڕابەرانەوە دێت، ئەوانەی گوشار بۆ دابەشبوون دەکەن لە کۆمەڵگەیەکدا وەک ئامرزاێک بۆ کۆکردنەوەی پشتیوانی دەنگدان ، جا ئەگەر دیموکراسییەکی پتەو دێرێنی وەک ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا بگاتە ئەو ئاستە، ئەمە دەبێتە مەسەلەیەک ئەوەی مایەی تێڕامانی هەمووانە.

جۆشی گوتیشی، بۆ نمونە لە هیندستان، تۆ هانا بۆ هیندۆسەکان دەبەیت لەبەر ئەوەی ئەوان زۆرینەن و پاشان هەڵبژاردن دوای هەڵبژاردن دەبەیتەوە.

هەروەها نیگەرانی لە نێو دامەزراوەی ئاسایشی نیو دەلهیدا هەن کە ڕەنگە وڵاتێکی بە قۆڵی دابەشبوو، بەڕێوەبەرایەتی داهاتووی جۆو بایدن لاواز بکات. هیندستان دەڕوانێتە ئەمەریکا بۆ رابەرایەتیکردنێکی بەهێزی جیهانی، هاوکاتی ئەوەی مشتومڕەکانی ناوچەیی خۆی لەگەڵ چین لە چیاکانی هیمالایە چردەبنەوە، لەو ناوچەیەی نزیکەی هەشت مانگە هێزی سەبازی هەردوو وڵاتی هیندستان و چین بەرامبەر یەک وەستاون.

ستریرام چوالیا، ڕاگری کۆلێژی جیندال بۆ کاروباری نێودەوڵەتی لە زانکۆی ئۆ پی جیندال گوتی؛ هەمووان سەرسوڕماوین و نیگەرانین کە ئەو هێندە زۆرە لە دابەشبوون بەدی‌دەکرێت. بەڵام نیگەرانیە گەورەکە ئەوەیە کە پشێوی ناوخۆ و بێسەروبەری هێندە بەڕێوەبەرایەتی جۆو بایدن سەرقاڵبکات کە نەتوانێت بەهێزانە لە جیهاندا مامەڵەبکات بۆ بە پارسەنگکردنی هێز لەگەڵ چیندا.

چوالیا گوتیشی ڕووداوەکانی ڕۆژی چوارشەممەی کۆنگرێسی ئەمەریکا ئەوە دەخەنە ڕوو کە سەرۆکی داهاتووی ئەمەریکا دەکەوێتە ژێر فشارێکی زۆری ترامپ و لایەنگرانی.

XS
SM
MD
LG