Accessibility links

پەرەسەندنی ئاگر لە کێوەکانی ڕۆژئاوای کەنەدا هەزاران کەس ناچار دەکات شوێنەکانییان جێبهێڵن


یەکەمین ئاگرکەوتنەوە گەورەکەی ئەم وەرزە بە سەرانسەری ڕۆژئاوای کەنەدادا پەرەی سەند لە کاتێکدا کە تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە پەرەسەندنی خێرای ئاگرەکەیان کۆنتڕۆڵکرد و لە هەمان کاتدا بەرپرسان شارۆچکەیەکییان لە بریتیش کۆڵۆمبیا چۆڵ کرد و داوایان لە دانیشتوانی ئالبێرتا کرد ئامادەکاری بکەن بۆ چۆڵکردنی شارەکە.

ئالبێرتای ناوەندی نەوت وتی ئاگرەکە توندە و لە کۆنتڕۆڵ دەرچووە و بە سەرانسەری 1,992 هێکتەر زەویدا پەرەی سەندووە.

لە بریتیش کۆڵۆمبیاش هەزاران دانیشتووی شارەوانی نۆرثێرن ڕۆکیز و فۆرت نیڵسن فێرست نەیشنس داوایان لێکراوە چۆڵی بکەن لە کاتێکدا کە قەبارەی ئاگرەکە زیادیکرد بۆ 1,696 هێکتەر.

سەرۆکی شارەوانی نۆڕثێرن ڕۆکیز ڕۆب فرەیزەر وتی زۆربەی 3,500 دانیشتووەکەی ناو و دەوروبەری فۆرت نیڵسن گواستراونەتەوە.

وتیشی ئاگرەکە دوای ئەوە دەستیپێکردووە کە درەختێک بەهۆی بایەکی بەهێزەوە بەسەر هێڵێکی کارەبادا کەوتووە.

بەرپرسانی ئالبێرتا دەڵێن ڕۆژی شەممە پێنج تیمی ئاگرکوژێنەوە و نۆ هێلیکۆپتەر و تانکەری هەوا لە هەوڵی کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرەکەدا بوون، پێشبینی دەکرێت ئێوارە بەهۆی نزمبوونەوەی پلەکانی گەرماوە پەرەسەندنی ئاگرەکە کەمتر ببێتەوە.

ئاگادارییەکان بۆ خۆ ئامادەکردن بۆ چۆڵکردنی فۆرت مکموڕای و ساپرای کریک ئیستەیت دەرکراون و ئێستا گرگوار لەیک ئیستەیت و پارکی پیشەسازی ڕیکاردزیش ئاگادارکراونەتەوە خۆیان ئامادە بکەن بۆ چۆڵکردن.

حکومەتی فیدڕاڵی کەنەدا هۆشداریداوە لەسەر ئەوەی کەنەدا ڕووبەڕووی وەرزێکی دیکەی " ئاگرکەوتنەوەی کارەساتاوی " دەبێتەوە لە کاتێکدا کە پێشبینی پلەیەکی گەرمای بەرزتر لە ئاستی ئاسایی دەکات بۆ وەرزی بەهار و هاوین لە سەرانسەری زۆربەی ناوچەکانی وڵاتەکەدا.

زستانی ئەم ساڵی کەنەدا یەکێک بووە لە گەرمترین زستانەکان لە وڵاتەکەدا و لە زۆرێک لە ناوچەکان بەفرێکی زۆر کەم باریوە یاخود هەر نەباریوە، ئەوەش ترس و نیگەرانییەکانی زیادکردووە پێش هاوینێکی گەرم کە دەبێتە هۆی ئاگرکەوتنەوە لە دارستانەکاندا لە نێوەندی وشکەساڵیدا.

لە ساڵی 2016 دا زیاتر لە 80,000 کەس لە فۆرت مکموڕای گواسترانەوە لە کاتێکدا کە ئاگرکەوتنەوە بووە هۆی سوتاندنی هەزاران خانوو و بینا.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG