Accessibility links

وەزیری دەرەوەی کەنەدا سەردانی ئۆکرانیا دەکات و بەڵێن دەدات کار بکات بۆ ڕێگەگرتن لە کردارە شەڕانگێزەکانی ڕووسیا


ئۆتاوا ڕۆژی شەممە ڕایگەیاند وەزیری دەرەوەی کەنەدا مێلنی جۆلی لە هەفتەی داهاتوودا سەردانی ئۆکرانیا دەکات بۆ پشتیوانی کردن لە سەروەری خاکی ئۆکرانیا و جەختکردنەوە لە هەوڵەکان بۆ ڕێگری کردن لە " کردارە شەڕانگێزەکانی" ڕووسیا.

مۆسکۆ زیاتر لە 100 هەزار سەربازی لەنزیک سنووری ئۆکرانیا جێگیرکردووە و ئەمەریکاش ڕۆژی هەینی ڕایگەیاند ترسی ئەوەی هەیە ڕووسیا پاساوێک ئامادەبکات بۆ داگیرکردن ئەگەر دیپلۆماسیەی نەتوانێت ئامانجەکانی بەدی بهێنێت.

کەنەدا، کە ژمارەیەکی زۆری جودابیری ئۆکرانی نژادی لییە، هەڵوێستێکی توندی بەرامبەر بە مۆسکۆ گرتووەتەبەر لەو کاتەوەی کە لە ساڵی 2014 دورگەی کریمیای لکاند بەخۆیەوە.

وەزیری دەرەوەی کەنەدا جۆلی لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند " کۆبونەوەی سەربازانی ڕووسیا و کەرەستەی لەشکری لە ناو و دەوروبەری ئۆکرانیا ئاسایشی تەواوی هەرێمەکە دەخاتە مەترسییەوە." ئەو گوتیشی " کەنەدا لەگەڵ هاوبەشە نێونەتەوەییەکانیدا کار دەکات بۆ بەرزڕاگرتنی ڕێساکان لە سەر بنەمای فەرمانە نێونەتەوەییەکان."

جۆلی لە سەردانەکەیدا چاوی بە سەرۆک وەزیری ئۆکرانیادنیس شمیگاڵ دەکەوێت و پاشان سەردانی ڕۆژئاوای وڵاتەکە دەکات و لەوێ لەگەڵ سەربازانی کەنەدا ،کە بۆ ئەرکی ڕاهێنان لە ساڵێ 2015 لەوێن، کۆدەبێتەوە.

سەرۆک وەزیر جەستن ترودۆ ڕۆژی سێشەممە لەگەڵ سەرۆکی ئۆکرانیا ڤلۆدیمیر زلنسکیدا قسەی کرد و جەختی لەوە کردەوە کە " هەر هێرشێکی لەشکری بۆ سەر ئۆکرانیا درەنجامێکی سەختی لێدەکەوێتەوە."

XS
SM
MD
LG