Accessibility links

ترودۆ: جیهان سوورە لەسەر ئەوەی پوتن لە ئۆکرانیا بدۆڕێت


سەرۆک وەزیری کەنەدا جەستن ترودۆ
سەرۆک وەزیری کەنەدا جەستن ترودۆ

سەرۆک وەزیری کەنەدا جەستن ترودۆ وتی جیهان هەرچی لەتوانادا بێت دەیکات تاوەکو دڵنیا ببێتەوە لەوەی سەرۆکی ڕووسا ڤلادیمیر پوتن لە جەنگەکەی ئۆکرانیادا بدۆڕێت و بۆ چەند ساڵێکی دیکەش بەردەوام بێت لە سەپاندنی سزاکان بەسەر مۆسکۆدا.

ترودۆ لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ڕۆیتەرز وتی " ئەوەی کە پێویستە پوتن لێی تێبگات ئەوەیە کە ڕۆژئاوا بەدڵنیاییەوە سوورە لەسەر ئەوەی بەڕووی کارەکانیدا بوەستێتەوە. بەڕووی جەنگە نایاساییەکەیدا، بەڕووی بەزاندنی هێڵە سوورەکاندا بەوەی کە بڕیاریدا ئۆکرانیا داگیر بکات، بەهۆی ئەوەشەوە ئێمە وەکو جیهان سوورین لەسەر ئەوەی هەرچی لە تواناماندا بێت بیکەین تاوەکو دڵنیا ببینەوە لەوەی کە پوتن دەدۆڕێت."

ترودۆ وتی پوتن هەڵەیەکی زۆر گەورە دەکات، وتی " کاری دڕندانە دژی هاوڵاتیانی مەدەنی ئەنجام دەدات، هەموو ئەو شتانەشی کە دەیکات لەبەر ئەوەیە کە پێی وابووە دەتوانێت سەربکەوێت، بەڵام تەنها دەدۆڕێت."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG