سەرۆک وەزیری کەنەدا جەستن ترودۆ دەڵێت هێرشەکەی سەر سەلمان ڕوشدی نوسەر لێدانە لە ئازادی ڕادەربڕین.
سەرۆک وەزیری کەنەدا جەستن ترودۆ وتی " نابێت هیچ کەس لەسەر ئەوەی چی دەنوسێت هەڕەشەی لێبکرێت یاخود ئازار بدرێت. چاکبوونەوەیەکی خێرای بۆ دەخوازم."
لەلایەکی دیکەوە بەرپرسی کاروباری سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا جۆزێپ بۆڕێڵ وتی " بە توندی " سەرکۆنەی هێرشەکەی سەر سەلمان ڕوشدی دەکات.
بۆڕێڵ وتی " ڕەتکردنەوەیەکی نێودەوڵەتی بۆ ئەم جۆرە تاوانانە کە یاسا و ئازادییە بنچینەییەکان پێشێل دەکەن، تەنها ڕێگەیە بەرەو جیهانێکی باشتر و ئاشتیانەتر."
لە ماوەی ڕابردوودا ڕۆماننوس سەلمان ڕوشدی لە نیویۆرکی ئەمەریکا بە چەقۆ هێرشی کرایەسەر و بریندارکرا. دوای چەند کاتژمێرێک لەژێر نەشتەرگەریدا، ڕوشدی ئێستا لەسەر ئامێری هەناسەدانە.
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز