Accessibility links

دەزگای هەواڵگری کەنەدا لێکۆڵینەوە لە هەڕەشەکانی کوشتن دەکات لەلایەن ئێرانەوە


دەزگای هەواڵگری ئاسایشی کەنەدا دەڵێت دەزگای سیخوڕی کەنەدا لێکۆڵینەوە لە ڕاپۆرتی ئەو کەسانە دەکات کە لە وڵاتەکەدا دەژین و لەلایەن ئێرانەوە هەڕەشەی کوشتنییان لێکراوە.

دەزگاکە لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند " هەڕەشەکان ئامانج لێیان بێدەنگکردنی ئەو کەسانەیە کە بە ئاشکرا دژی ئێران قسە دەکەن."

گوتیشی دەزگای هەواڵگری ئاسایشی کەنەدا زانیاری لەسەر ئەو کەسانە کۆدەکاتەوە کە لەلایەن کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە ڕووبەڕووی بێزارکردن و تۆقاندن بوونەتەوە.

گوتیشی " دەزگای هەواڵگری ئاسایشی کەنەدا چالاکانە بە پشتبەستن بە زانیارییە هەواڵگرییە متمانە پێکراوەکان لێکۆڵینەوە لە چەندین هەڕەشەی کۆماری ئیسلامی ئێران دەکات بۆ سەر ژیانی ئەو کەسانە."

بەیاننامەکەی دەزگای هەواڵگری ئاسایشی کەنەدا سەرەتا ڕۆژی هەینی لەلایەن کەناڵی سی بی ئێسی کەنەدییەوە بڵاوکرایەوە.

گوتیشی دەزگاکە لە نزیکەوە لەگەڵ هاوڵاتیانی کەنەدی – ئێرانیدا کار دەکات کە " بە شێوەیەکی ناهاوتایی " بە ئامانج کراون.

ڕۆژی چوارشەممە دەزگای هەواڵگری ناوخۆی بەڕیتانیا ڕایگەیاند دەزگاکانی هەواڵگری ئێران لانیکەم 10 هەوڵیانداوە بۆ ڕفاندن یاخود کوشتنی هاوڵاتیانی بەڕیتانی یاخود ئەو کەسانەی کە لە بەڕیتانیا دەژین و تاران وەکو هەڕەشەیەک سەیرییان دەکات.

کەنەدا کۆمەڵێک سزای بەسەر ئێراندا سەپاندووە بەهۆی " پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤەوە." لەوانەش مەرگی ژینا ئەمینی تەمەن 22 ساڵ کە لە ژێر دەستی پۆلیسی ئاکاری ئێراندا گیانی لە دەستدا.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG