سیناتۆر ڕۆبه‌رت بێرد، ئه‌و ئه‌ندامه‌ی بۆ درێژترین ماوه له کۆنگرسی ئه‌مه‌ریکادا خزمه‌تی کردووه، کۆچی دوایی کرد.
گوته‌بێژێـکی سیناتۆری کۆچکردوو گوتی کاتژمێر 3 ی به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه به کاتی خۆجێی سیناتۆر ڕۆبه‌رت بێرد له نه‌خۆشـخانه‌یه‌کی واشـنتنی پایته‌خت به ئارامی گیانی سـپارد.
ڕۆبه‌رت بێرد له هه‌فته‌ی ڕابردووه ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشـخانه کرا. له سه‌ره‌تادا وا بۆ ده‌چوون گه‌رما لێی دابێت و له‌شـی وشـک‌بووبێته‌وه، به‌ڵام دواتر باری ته‌ندروسـتی زۆر تێـکچوو.
سیناتۆر ڕۆبه‌رت بێرد که له ته‌مه‌نی 92 سـاڵیدا کۆچی دوایی کرد، ئه‌ندامێـکی پارتی دیموکرات بوو و سیناتۆری ویلایه‌تی وێست ڤێرجینیا بوو.
ڕۆبه‌رت بێرد یه‌که‌م جار له سـاڵی 1952 بۆ ئه‌ندامێتی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مه‌ریکا هه‌ڵبژێردرا و له سـاڵی 1958 بۆ ئه‌نجومه‌نی سینات. هه‌رچه‌نده سیناتۆر ڕۆبه‌رت له‌م سـاڵانه‌ی دواییدا به ده‌ست نه‌خۆشـیـیه‌وه ده‌یناڵاند، به‌ڵام توانی ناوبانگی خۆی بـپارێزێت له ڕێی زامنکردنی به ملیۆنه‌ها دۆلار بۆ ویلایه‌ته‌که‌ی.
سـیناتۆر کۆچکردوو پـشـتیوانکارێـکی به جۆش و خرۆشی سه‌رۆک باراک ئۆباما بوو له میانه‌ی هه‌ڵمه‌ته‌کانی سه‌رۆکایه‌تی سـاڵی 2008. له ده‌می هه‌ڵمه‌ته‌کاندا گوتی ئه‌و شه‌رمه‌زاره به‌رامبه‌ر به‌وه‌ی له تافی لاوێتیدا بووه به ئه‌ندامی کۆمه‌ڵه‌یه‌کی سپی پـێستی ڕه‌گه‌ز په‌رست به ناوی (Ku Klux Klan).
هه‌روه‌ها بێرد گوتبوشی ئه‌و په‌شیمانه له‌وه‌ی له شه‌سته‌کانی سه‌ده‌ی ڕابردوودا ده‌نگی بۆ یاسایه‌کی دژی مافه‌کانی سڤیلی داوه.