سه‌رۆکی پـێشـووی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا جۆرج ده‌بلیو بوش ده‌ڵێت هێشـتاش هه‌سـتێـکی ناخۆشی هه‌یه سه‌باره‌ت به سه‌رنه‌که‌وتنی له دۆزینه‌وه‌ی چه‌کی کۆمه‌ڵ کوژ له عێراق که بوونی چه‌کی کۆمه‌ڵ کوژ ئه‌و به‌هانه سه‌ره‌کیـیه بوو بۆ په‌سه‌ندکردنی داگیرکردنه‌که‌ی عێراق به ڕێبه‌رایه‌تی ئه‌مه‌ریکا له سـاڵی 2003 که بووه هۆی ڕووخاندنی ڕژێمی دکتاتۆری سه‌دام حسێن.
به‌ڕێز بوش له کتێـبێـکی یاده‌وه‌ریدا به ناوی Decision Points واته خاڵی بڕیاردان باس له شه‌ڕی عێراق و ساته مشـتومڕاویـیه له‌سه‌ره‌کان ده‌کات له کاتی سه‌رۆکایه‌تیدا، که ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه که‌وتۆته بازاڕه‌کانی ئه‌مه‌ریکاوه.
له گفتوگۆیه‌کی ته‌له‌فیزیۆنی له که‌ناڵی NBC هه‌ر سه‌باره‌ت به‌و کتێبه‌ی سه‌رۆکی پـێشـووی ئه‌مه‌ریکا گوتی داگیرکردنه‌که بڕیارێـکی ڕاست بوو درا و هه‌ست به‌وه ناکات که پـێویسته به‌هۆی ئه‌و کاره‌ی داوای لێـبوردن بکات. گوتیشی هاوڵاتیانی عێراقی به‌بێ سه‌دام حاڵیان باشـتره.
سه‌رۆک پـێشـوو ته‌مه‌ن 64 سـاڵ دانی به ژماره‌یه‌ک هه‌ڵه‌دا نا له کاتی حوکمڕانیـکردنه‌که‌ی. یه‌کێـک له‌و هه‌ڵانه وه‌ڵامی زریانی کاترینا بوو له نیو ئۆرلینز له سـاڵی 2005 که زریانێـکی وێرانکه‌ربوو.