هه‌ندێک له ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی عێراق وایان داناوه هه‌وڵه‌کانی ژماره‌یه‌ک له پارێزگاکانی عێراق بۆ بوون به هه‌رێمی سه‌ربه‌خۆ ڕێک و ڕه‌وان به‌جێگه‌یاندنی ئه‌و پێشنیازه‌ی ( جۆ بایدن) ه که ئه‌وکاته‌ی سیناتۆر بوو خستبویه ڕوو بۆ دابه‌شکردنی عێراق بۆ سێ هه‌رێم.
دکتۆر ڕه‌وه‌ز خۆشناو، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیستی کوردستانی ده‌ڵێت داواکانی ئه‌و پارێزگایانه بۆ بوون به هه‌رێم له ناو عێراق خۆیه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه و به‌رنامه‌یه‌کی ده‌ره‌کی نییه.
دکتۆر خۆشناو ده‌شڵێت کێشه‌کانی عێراق زۆرن و فره ڕه‌هه‌ندیشن و ده‌شێت به هه‌رێم بوونی پارێزگاکان یارمه‌تیده‌ر بێت له هاتنه ئارای ئاینده‌یه‌کی باشتر بۆ گه‌لانی عێراق.
به‌ڵێن ساڵح گفت و گۆی له‌گه‌ڵ دکتۆر ڕه‌وه‌ز خۆشناو، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیستی کوردستانی‌دا کردووه.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت و گۆکه بن که ماوه‌که‌ی 8:13 خوله‌که.