کەشتیەکی بچووکی جەنگی بەڕیتانیا لەڕێیدا بۆ ڤییەتنام بە تەنگەی هەستیاری تایواندا تێپەڕی و چینیش سەرکۆنەی کرد، ئەمەش هاوکاتە لەگەڵ گرژییەکانی نێوان تایوان و چیندا.
چین تایوان بە خاکی خۆی دەزانێت و بەردەوامە لە فشارە سەربازی و سیاسییەکانی تاوەکو ناچاری بکات سەروەری چین بەسەر دورگەکەدا پەسەند بکات.
سەرەڕای ناڕەزاییەکانی چین کەشتیە جەنگیەکانی ئەمەریکا بەردەوام بە تەنگەکەدا تێپەڕ دەبن، هاوپەیمانەکانی ئەمەریکا بە گشتی دودڵ بوون لەوەی شوێنپێی ئەمەریکا هەڵگرن و ئەو تەنگەیە بەکاربهێنن.
وەزارەتی بەرگری تایوان چیو کو ڕاستەوخۆ لێدوانی لەسەر کەشتیە جەنگیەکەی بەڕیتانیا نەدا، وتی نازانێت ئەو ئەرکە چیبووە کەشتیە بیانیەکان لە تەنگەی تایوان ئەنجامییان داوە.
چیو کو بە ڕۆژنامەنووسانی وت " کاتێک بە تەنگەکەدا تێپەڕ دەبن سوپای وڵاتەکەمان ئاگاداری بارودۆخەکە دەبن، بەڵام دەستوەردان ناکەن." ئاماژەشی بەوەدا لەنزیکەوە چاودێری هەموو جوڵەکان دەکەن.
کەشتی جەنگی بەڕیتانی ئەیچ ئێم ئێس ڕیچمۆند وەکو بەشێک لە هەوڵەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پشتیوانیکردن لە سزاکان بەسەر کۆریای باکووردا، بەرەو دەریای ڕۆژهەڵاتی چین ڕەوانەکراوە.
سوپای چین هۆشداری دایە کەشتیە جەنگیەکەی بەڕیتانیا و وتی ئەو کارەی بەڕیتانیا " نیازی خراپی لەخۆگرتووە."
جێی ئاماژەیە چین مەشقە سەربازییەکانی لە دەوروبەری تایوان چڕکردۆتەوە و ڕۆژانە فڕۆکەی جەنگی بەسەر باشووری ڕۆژئاوای بنکەی ئاسمانی بەرگری تایواندا دەفڕێت.
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز