کاربه‌ده‌ستانی به‌ریتانیا به‌رنووسی پلانێک داده‌ڕێژن که گه‌مارۆ بخه‌نه سه‌ر ئێران له به‌ر ئه‌وه‌ی گه‌مییه‌کی نه‌وت هه‌ڵگری له ته‌نگه‌ی هۆڕموزدا گرتوه، و ڕه‌نگه به جیدی داوا له وڵاتانی ئه‌ندامی یه‌کیه‌تی ئه‌وڕووپا بکه‌ن که گه‌مارۆکان سه‌ر له نوێ به سه‌ر ئێران‌دا بسهپێنهوه.
حکومه‌تی به‌ریتانیا له لایه‌ن یاسادانه‌رانه‌وه له ژێر گوشارێکی توند دایه که به جیدی کردار ئه‌نجام بدات له ده‌مێکدا کێشه‌ی دیپڵۆماتی له نێوان ئێران و ئه‌و وڵاته‌دا پهرهدهئهستێنێت، به‌ڵام له نێوخۆ ڕه‌خنه له ئه‌نجومه‌نی پیران ده‌گرترێت که نه‌وت هه‌ڵگره‌کانی به‌ریتانیا له ته‌نگه‌ی هۆرموز پارێزگاریان لێناکردرێت.
سه‌رۆک وه‌زیری به‌ریتانیا له لایه‌ن هه‌ندێک له ئه‌ندامانی پاڕلمان و کاربه‌ده‌ستانی له‌شکری وڵاته‌که‌ی ڕه‌خنه‌ی له سه‌ره که نایه‌ویت په‌سندی سیستمێکی پاسه‌وانی هاوبه‌شی ده‌ریایی له گه‌ڵ ئه‌مه‌ریکا بکات که ئه‌و وڵاته به جیدی داوا له به‌شی ده‌ریایی به‌ریتانیا و وڵاتانی ئه‌ورووپایی ده‌کات له گه‌ڵ هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا ئه‌و سیسته‌مه دابمه‌زرێنن.
کاربه‌ده‌ستانی ئه‌مه‌ریکا و به‌ریتانیا ده‌ڵێن ئه‌گه‌ر تێکه‌ڵ به ئه‌و پێشنیازه‌ی ئه‌مه‌ریکا بێت ئه‌وه به‌ریتانیا وا ده‌دیترێت که پشتیوانی له سیاسه‌تی توندڕه‌وانه‌ی گهمارۆکانیئهمهریکا بۆ سه‌ر ئێران ده‌کات.