Accessibility links

زیاتر لە 450 هەزار حاڵەتی گیان لەدەستدان بە کۆرۆنا لە بەڕازیل


بەپێی دوایین داتاکانی وەزارەتی تەندروستی بەڕازیل ژمارەی حاڵەتەکانی گیان لەدەستدان بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە لە وڵاتەکەدا 450 هەزار حاڵەتی تێپەڕاندووە، ئەمەش لەکاتێکدا زانایان هۆشیاری دەدەن لەسەر ئەگەری شەپۆلی سێیەمی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە.

لە مانگی سێی ساڵی 2020 ەوە 452 هەزار و 31 حاڵەتی گیان لەدەستدان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە بەڕازیل تۆمارکراوە، لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردووشدا 2173 کەسی دیکەش بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە، شارەزایانیش دەڵێن ئەم ژمارانە زۆر کەمترن لە ژمارە ڕاستەقینەکان.

بەڕازیل لەدوای ئەمەریکا لە پلەی دووەمدایە لەڕیزبەندی زۆرترین حاڵەتەکانی گیان لەدەستدان لەسەر ئاستی جیهاندا، 16 ملیۆن حاڵەتی توشبوون بە ڤایرۆسەکە لە وڵاتەکەدا تۆمارکراوە و زیاتر لە 73 هەزار حاڵەتی توشبوون لە تەنها یەک ڕۆژدا تۆمارکراوە.

سەرچاوە/ فرانس پرێس

XS
SM
MD
LG