Accessibility links

بەڕازیل پێشوازی لە یارمەتییەکان دەکات بۆ کوژاندنەوەی ئاگرەکەی ئەمازۆن


حکومەتی بەڕازیل وتی پێشوازی لە هەموو یارمەتییە بیانی و ڕێکخراوەکان دەکات بۆ کوژاندنەوەی ئاگرەکەی دارستانەکانی ئەمازۆن، ئەمەش بەمەرجێک بڕیار بدرێت چۆن بەکاردەهێنرێن.

وتەبێژی سەرۆکایەتی بەڕازیل ڕیگۆ بارۆس بە ڕۆژنامەنووسانی وت " سەروەری بەڕازیل جێی وتوێژ لەسەر کردن نیە." ئاماژەشی بەوەدا وڵاتەکەی گفتوگۆکردنی لەگەڵ فەڕەنسا ڕەت نەکردۆتەوە.

سەرۆکی بەڕازیل یایر بۆڵسۆنارۆ لە ماوەی ڕابردوودا وتی دەیەوێت سەرۆکی فەڕەنسا ئیمانوێل ماکرۆن پەشیمان بێتەوە لەو " سوکایەتییەی "پێی کردووە پێش ئەوەی ئەو 20 ملیۆن دۆلارە وەربگرێت کە وڵاتانی کۆمەڵەی حەوت پێشکەشیان کردووە.

ئەم لێدوانانەی وتەبێژی سەرۆکایەتی دوای ئەوە هات کە فەرمانڕەواکانی ویلایەتەکانی ناوچەی ئەمازۆن بە سەرۆکی بەڕازیلیان ڕاگەیاند پێویستییەکی زۆریان بە پارەیە تاوەکو بتوانن ئاگرەکە بکوژێننەوە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG