Accessibility links

جۆنسن دەڵێت لە ئێستادا پشتیوانی لە کردەوەی سەربازیی ئەمەریکا دژ بە ئێران ناکات


کاندیدی سەرەکی بۆ پۆستی سەرۆک وەزیری بەڕیتانیا بۆریس جۆنسن وتی لە ئێستادا پشتیوانی ئەمەریکا ناکات ئەگەر هاتوو ئەمەریکا هێرشی سەربازیی دژی ئێران ئەنجام بدات.

بۆریس جۆنسن وتی " ئەگەر ئێستا سەرۆک وەزیر بوومایە، ئایا پشتیوانی لە کردەوەی سەربازی دژی ئێران دەکەم؟ وەڵامەکە نەخێرە."

گرژییەکانی نێوان ئەمەریکا و ئێران زیادیان کرد دوای ئەوەی سەرۆکی ئەمەریکا ساڵی ڕابردوو لە ڕێکەوتنە ناوەکییەکەی ئێران کشایەوە و سزاکانی سەپاندەوەی بەسەر ئەو وڵاتەدا.

وەزیری دەرەوەی بەڕیتانیا جێرێمی هەنت کە ڕکابەری بۆریس جۆنسن دەکات بۆ پۆستی سەرۆک وەزیری بەڕیتانیا وتی پێی وانیە ئەمەریکا هەوڵی جەنگ بدات لەگەڵ ئێراندا، هەروەها وتیشی پێم وانیە ئێرانیش هەوڵی جەنگ بدات لەگەڵ ئەمەریکادا.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG