Accessibility links

بۆڵتن: ئێستا کاتی ئەوەیە ڕێوشوێن دژی مادورۆ بگیردرێتەبەر


ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی ئەمەریکا جۆن بۆڵتن
ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی ئەمەریکا جۆن بۆڵتن

ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی ئەمەریکا جۆن بۆڵتن داوای گرتنەبەری ڕێوشوێنێکی نێودەوڵەتی توندتری کرد دژی سەرۆکی ڤەنزوێلا نیکۆلاس مادورۆ دوای ئەوەی واشنتن سەرمایەی حکومەتی ڤەنزوێلای لە ئەمەریکا سڕکرد.

بۆڵتن لەمیانەی کۆبوونەوەیەکدا سەبارەت بە ڤەنزوێلا لە لیمای پایتەختی پیرۆ وتی کاربەدەستانی ئەمەریکا ئێستا دەتوانن سزا بسەپێنن بەسەر هەر کەسێکدا، بەو لایەنانەشەوە کە پشتیوانی لە حکومەتەکەی مادورۆ دەکەن.

وتیشی " ئاماژەیەک دەنێرین بۆ لایەنی سێیەم کە دەیەوێت بێتە ناو کارەکانەوە لەگەڵ ڕژێمی مادورۆدا: زۆر ئاگاداربە."

هەروەها بۆڵتن داوای گرتنەبەری ڕێوشوێنێکی نێودەوڵەتی توندتر کرد دژی مادورۆ.

بۆڵتن وتی " کاتی وتوێژکردن تەواو بوو. ئێستا کاتی گرتنەبەری ڕێوشوێنە. هیچ بژاردەیەک لەبەردەم مادورۆدا نەماوە." هەروەها هۆشیاریشیدایە ڕوسیا لەوەی پشتیوانی زیاتری مادورۆ نەکات.

سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ ڕۆژی دووشەممە فەرمانێکی واژۆکرد کە تیایدا سەرمایەی حکومەتی ڤەنزوێلا لە ئەمەریکا سڕدەکات و مامەڵەکردن لەگەڵیدا قەدەغە دەکات.

بۆڵتن هۆشیاریدایە ڕوسیاش کە خۆی هیلاک نەکات بە " دۆسییەیەکی دۆڕاوە " و داواشی لە چین کرد ڕابەری ئۆپۆزسیۆنی ڤەنزوێلا خوان گوایدۆ وەکو سەرۆکی یاسای ڤەنزوێلا بناسێنێت.

بۆڵتن وتی حکومەتی ئەمەریکا کار دەکات لەپێناو ئەوەی هیچ سەرمایەیەک نەگاتە مادورۆ، هۆشیاریشیدا لەوەی حکومەتە نوێیەکەی ڤەنزوێلا لەوانەیە ئارەزووی ئەوەی نەبێت پابەند بێت بەو ڕێکەوتنانەوە کە مادورۆ لەگەڵ ئەو وڵاتانەدا واژۆی کردووە لەپێناو مانەوەی لە دەسەڵاتدا."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG