Accessibility links

ڕێکخراوی داعش لە ڕۆژئاوای ئەفریقا کوژرانی ڕابەرانی بۆکۆ حەرام ڕادەگەیەنێت


ڕابەری بۆکۆ حەرام ئەبوبەکر شەکوی
ڕابەری بۆکۆ حەرام ئەبوبەکر شەکوی

ڕێکخراوی داعش لە تۆمارێکی دەنگیدا ڕایگەیاند ڕابەری بۆکۆ حەرام ئەبوبەکر شەکوی لەمیانەی شەڕێکدا لەگەڵ ڕێکخراوی داعش لە ڕۆژئاوای ئەفریقا خۆی کوشتووە.

ئەو کەسەی لە تۆمارە دەنگیەکەدا قسە دەکات دەنگی لە دەنگی ڕابەری ڕێکخراوی داعش ئەبو مەسعەب بەرناوی دەچێت لە ڕۆژئاوای ئەفریقا و دەڵێت " شەکوی لەڕێی بۆمبێکی دەستکردەوە خۆی کوشتووە."

ڕێکخراوی داعش لە تۆمارەکەدا دەڵێت کۆمەڵێک چەکداری ڕەوانەی شوێنەکەی بۆکۆ حەرام کردووە لە دارستانی سامبیسا، لەوێ شەکوییان لە ناو ماڵەکەیەدا دۆزیوەتەوە و شەڕ و پێکدادان ڕوویداوە.

وتیشی " شەکوی پاشەکشەی کردووە و هەڵهاتووە بۆ دارستانەکە بۆ ماوەی پێنج ڕۆژ. بەڵام چەکدارەکان بەردەوام بوون لە گەڕان بەدوایدا و توانیویانە بیدۆزنەوە."

وتیشی دوای ئەوەی لە دارستانەکەدا دۆزراوەتەوە، چەکدارانی ڕێکخراوی داعش داوایان لێکردووە لەگەڵ شوێنەکەوتووەکانیدا تەوبە بکات، بەڵام شەکوی ڕەتی کردۆتەوە و خۆی کوشتووە.

سەرچاوە/ فرانس پرێس

XS
SM
MD
LG