Accessibility links

دادگایەکی ئەمەریکا ئێران سزا دەدات بە پێدانی بڕی 1.45 ملیارد دۆلار بە خێزانی ڕۆبێرت لیڤینسۆن


دادوەرێکی ئەمەریکایی فەرمانی داوە ئێران بڕی 1.45 ملیار دولار بداتە خێزانی کارمەندێکی پێشووی FBI کە بڕوا دەکرێت لە ساڵی 2007 لەلایەن کۆماری ئیسلامییەوە ڕفێندرابێت لە کاتێکدا لە ئەرکێکی ڕێگەپێنەدراوی CIAدا بوو لە دورگەیەکی ئێران.

بڕیارەکەی ئەم مانگە پاش ئەوە دێت کە خێزانی ڕۆبێرت لیڤینسۆن و حکومەتی ئەمەریکا لە ئێستادا لەو بڕوایەدان کە ناوبراو لە زیندانی حکومەتی ئێران گیانی لەدەستداوە، ئەو شتەی کە تاران دەمێکە نکۆڵی لێدەکات، هەرچەند کاربەدەستانی ئێران لەو ماوەیەدا بەردەوام بووچۆنی دەژبەیەکیان ڕاگەیاندوە سەبارەت بە و شتەی کە لە دوورگەی کیش ڕوویداوە.

بە پێی بەو بڕیارەی کە لە دادگای ئەمەریکا لە واشنتۆن دەرچووە، ئێران دەبێت بڕی 1.35 ملیار دۆلاربداتە خێزانی لڤینسۆن وەک زیانی سزادارانە هەروەها بڕی 107 ملیۆن دۆلاریش وەک زیانەکانی قەرەبووکردنەوە بداتە بنەماڵەی ناوبراو. بڕیارەکەی ئەم دادگایە بە پێی کەیسی ئۆتۆ شونگیان، خوێندکاری ئەمەریکایی دەرچووە کە لە ساڵی 2017 دا پاش ماوەیەکی کورت لە ئازاد بوونی وەک دیلی کۆریای باکور کۆچی دوایی کرد.

دادوەر تیمۆسی جەی کێڵی گوتی کە "ئەو کردەوەی ئێران کارێکی سەیر و جێگای سەرسوڕمانە کە بە بێ ئاگادارکردنەوە هەواڵدەرێکی تایبەتی پێشووی FBI و DEAی بە دیلی بگریت و ئەشکەنجە ی بدەیت و ماوی 13 ساڵ زیندانی بکەیت و تا ئەمڕۆش دان بە بەرپرسیارێتیی خۆت دانەنێیت"

ئەو دەشڵێت "هەروەها هاوسەر و منداڵەکانی هاوکات کە یادی ناوبراویان بە زیندووی لای خۆیان هێشتوەتەوە، ناچاریش بوون بە بێ ئەو درێژە بە ژیانی خۆیان بدەن. بۆیە ئەم کارەی ئێران لە جێی خۆیەتی بە توندترین شێوە سزا بدرێت."

میدیا و کاربەدەستانی دەوڵەتی ئێران لە تاران دانیان بە سزاکەدا نەنا. نوێنەری ئێران لە نەتەوە یەکگرتووەکانیش وەڵامی داواکاریەکی ئەسۆشێتدپرێسی بۆ قسە کردن لە سەر ئەم کەیسەی ڕەد کردەوە.

ڕۆبێرت لێڤینسۆن، ئەفسەری پێشووی بەڕێوەبەرایەتی بەرنگاربوونەوەی مادە سڕکەرەکان لە پۆلیسی فیدراڵی ئەمەریکا ( FBI ) ، لە مانگی2ی ساڵی 2007 دا لە دوورگەی کیشی ئێران دیار نەما .

XS
SM
MD
LG