Accessibility links

یۆنان دەڵێت لەگەڵ تورکیادا هیچ دانوستاندنێک ناکات هەتا ئەو کاتەی کەشتییەکەی لە ناچەکەدا چاودێری بکات


گوتەبێژی حکومەتی یۆنان ڕۆژی سێشەممە ڕایگەیاند وڵاتەکەی بە هیچ شێوەیەک لەگەڵ تورکیادا گفتگۆ ناکات تاکوو کەشتی تورکی ئورووچ رەیس لە ئاوەکانی ناوچەکەدا بێت.

ستێلیۆس پێتساس بە ڕادیۆی سکای گوت"هەتا کەشتیی ئورووچ رەیس، لە ئاوی هەرێمەکەدا بێت، ئێمە هیچ پەیوەندییەکمان نابێت لەگەڵ تورکیا لە سەر رووپێوییەکان".

ڕۆژی دووشەممە یۆنان ڕایگەیاند "بڕیارەکەی ئەنکەرە بۆ ناردنی کەشتی نزیک لە کاستێلۆریزو،کە دوورگەیەکی یۆنانییە لە نزیک کەناراوەکانی تورکیادا، هەڕەشەیەکی ڕاستەوخۆ بووە بۆ سەر ئاشتی لە ناوچەکەدا."

تورکیا مانگی ڕابردوو بۆ رێگەدان بەهەلی دیپلۆماسی و پێش دانیشتنی یەکێتی ئەورووپا کە تێیدا باس لە سزاکان کرا دژی تورکیا، کەشتیەکانی لەئاوە کێشە لەسەرەکانی ڕۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاستدا کشاندەوە.

لە دانیشتنەکەدا یەکێتی ئەورووپا گوتی کە ئەگەر تورکیا بەردەوام بێت لە ئۆپەراسیۆنەکانی لە ناوچەکەدا، ئەوا بە زووترین کات لە مانگی دوانزەدا سزاکان دەسەپێنن بە سەر ئەو وڵاتەدا.

XS
SM
MD
LG