Accessibility links

بلینکن لەسەر ئاگربەستی غەززە دەڵێت تۆپەکە لە گۆڕەپانی حەماسدایە


وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا ئەنتۆنی بلینکن
وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا ئەنتۆنی بلینکن

وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا ئەنتۆنی بلینکن ڕۆژی هەینی، 8ی مانگی سێ وتی ئێستا پەیوەستە بە حەماسەوە ڕازی ببێت بە ئاگربەستێک کە دەبێتە هۆی زیادبوونی گەیاندنی یارمەتییە مرۆییەکان بۆ ناو غەززە و ڕێگە خۆشکردن لەبەردەم گفتوگۆکاندا بۆ دۆزینەوەی " چارەسەرێکی بەردەوام " بۆ ململانێکە.

گروپی چەکداریی حەماسی فەلەستینییەکان گفتوگۆکانی قاهیرەیان جێهێشت کە ئامانج لێی گەیشتن بوو بە ڕێککەوتنێک بۆ وەستاندنی شەڕەکەی نێوان ئیسڕائیل و حەماس پێش هاتنی مانگی ڕەمەزان، ئەمەش لە نێوەندی ترس و نیگەرانییەکاندا سەبارەت بە زیادبوونی شەڕەکە لە ماوەی مانگی ڕەمەزاندا.

ئیسڕائیل و حەماس لۆمەی یەکترییان کردووە لەسەر نەگەیشتن بە ڕێککەوتنێک کە تێیدا دەبێت حەماس هەندێک لەو بارمتانە ئازاد بکات کە هێشتا گرتوونی، لە بەرامبەریشدا شەڕەکە بۆ ماوەی 40 ڕۆژ دەوەستێت. هەر بەپێی ئەو ڕێککەوتنە، زیندانییە فەلەستینییەکانیش لەلایەن ئیسڕائیلەوە ئازاد دەکرێن.

بلینکن پێش کۆبوونەوەکەی لەگەڵ وەزیری دەرەوەی تورکیا هاکان فیداندا وتی واشنتن هێشتا هەوڵی ئاگربەستێک دەدات.

وتی " کێشەکە حەماسە. کێشەکە ئەوەیە کە ئایا حەماس بڕیار دەدات لەسەر ئەوەی ڕازی ببێت بە ئاگربەست یان نا، ئاگربەستەکە سوودی بۆ هەمووان دەبێت."

وتیشی " تۆپەکە لە گۆڕەپانی ئەواندایە، ئێمە زۆر بە چڕیی کاری لەسەر دەکەین، بزانین ئەوان چی دەکەن."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG