ڕۆژنامه‌یه‌کی به‌ناوبانگی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا ڕایگه‌یاند ڕێبه‌ری پـێشـووی ئه‌لقاعیده ئوسامه بن لادن فه‌رمانی به ڕێکخراوه‌که‌ی دابوو سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا باراک ئۆباما و جه‌نه‌راڵ ده‌یڤید په‌تره‌یه‌سی که فه‌رمانده‌ی هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا له ئه‌فغانسـتان بوو بکوژن.
ده‌یڤید لهگناتیوس له نووسینێـکیدا که واشنتن پـۆست ڕۆژی هه‌ینی بڵاوکرایه‌وه ده‌ڵێت به‌ڵگه‌نامه‌کانی له خانووه‌که‌ی بن لادندا دۆزرانه‌وه ئه‌م پـیلانه ئاشکراده‌که‌ن.
بنلادن نووسیویه‌تی کوشتنی باراک ئۆباما شیانی هه‌یه جۆ بایدن بهێنێته سه‌ر ده‌سه‌ڵات که هێشتا بۆ ئه‌و پـۆسته ئاماده نیـیه.
بن لادن پێشنیاری کردووه گڕووپی تیرۆرستی پاکسـتانی ئلیاس که‌شمیری ئه‌و هێرشه بۆ سه‌ر سه‌رۆکی وڵاته یه‌کگرتووه‌کان ئه‌نجام بدات. جێی ئاماژه پـێـکردنه که‌شمیری له هێرشێکی فڕۆکه‌ی بێفڕۆکه‌وانی ئه‌مه‌ریکادا له مانگی شه‌شی ساڵی ڕابردوودا کوژرا.
به‌رپرسانی وڵاته یه‌کگرتووه‌کان و شیکه‌ره‌وه‌کان ده‌ڵێن هیچ به‌ڵگه‌یه‌ک نیـیه ئاماژه به‌وه بکات ئه‌لقاعیده نزیك بووبێته‌وه له ئه‌نجامدانی ئه‌و هێرشه.