کاربه‌ده‌سـتانی وڵاته یه‌کگرتوه‌کانی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێن سه‌رۆک باراک ئۆباما له‌وه‌دایه هه‌واڵی مردنی ئۆسامه بن لادنی ڕێبه‌ری ئه‌لقاعیده‌ی گه‌وره‌ترین ڕێـکخراوی تێرۆریستی له جیهاندا ڕابگه‌یه‌نێت و هه‌روه‌ها هه‌واڵی ئه‌وه‌ی ته‌رمه‌که‌ی که‌وتۆته ده‌سـتی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا.
چاوهڕواندهکرێت سه‌رۆک ئۆباما ئه‌مشه‌و یه‌کشه‌ممه له کۆشکی سپـیـیهوه وتارێـک له‌و باره‌یه‌وه پـێشـکه‌ش بکات. ئه‌م پـێشـهاته‌یه پاش نزیکه‌ی 10 سـاڵ دێت به‌سه‌ر هێرشه کارهسـاتـیـیهکانی که‌سـانی سه‌ر به ئه‌لقاعیده بۆ سه‌ر ئه‌مه‌ریکا له 11 ی نۆی 2001 .