کاربه‌ده‌سـتانی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێن په‌رتووکی بیروه‌ریـیه‌کانی ئوسامه بن لادن زانیاری سه‌باره‌ت به پـیلانه تێرۆریسـتیـیه‌کانی ئاینده‌ی قاعیده‌ی تێدایه، وه نیشـانی ده‌دات بن لادن په‌یوه‌ندی به تێرۆریسـتانی دیکه‌وه هه‌بووه.
ڕۆژی چوارشه‌ممه کاربه‌ده‌سـتان که به‌و مه‌رجه‌ی ناویان ئاشـکرا نه‌کرێت له‌و باره‌یه‌وه قسه‌یان کرد و گوتیان پـه‌رتووکه‌که‌ی بن لادن ورده‌کاری تێدایه له‌سه‌ر بیروباوه‌ڕی تۆڕی تێرۆریسـتی ئه‌لقاعیده و ئه‌و شوێنانه‌ی که شیانی هه‌یه هێرشیان بکه‌نه سه‌ر و هه‌روه‌ها چۆن.
بڕوا ده‌کرێت ئوسامه بن لادن به ده‌ستی خۆی بیره‌وه‌ریـیه‌کانی خۆی له په‌رتووکێـکدا نوسیبێت که هێزه تایبه‌ته‌که‌ی هێزی ده‌ریایی ئه‌مه‌ریکا ناسراو به سیڵ له شوێنه‌که‌ی بن لادن له پاکسـتان له 2 ی مانگی پـێنجدا ده‌سـتی به‌سه‌ردا گرت.
هاوکات له تۆڵه‌ی کوژرانی بن لادن ڕێبه‌ری ئه‌لقاعیده له نیمچه دورگه‌ی عه‌ره‌بی ئاگاهی به ئه‌مه‌ریکا داوه له ئه‌نجامدانی هێرشی زیاتر.
ڕۆژی چوارشه‌ممه و له ڕاگه‌یاندنێـکدا له‌سه‌ر ئنته‌رنێت ناسر ئه‌لوحێشی بنکه له یه‌مه‌ن گوتی ئه‌مه‌ریکایـیه‌کان وه‌ها تێـنه‌گه‌ن به کوژرانی بن لادن مه‌سه‌له‌که کۆتایی‌پـێهات. گوتیشی ئه‌وه‌ی دێت گه‌وره‌تر و خراپـتر ده‌بێت.