Accessibility links

سەرۆک بایدن و سەرۆکی چین لە پەیوەندییەکی تەلەفونیدا باس لە دوورکەوتنەوە لە ململانێ دەکەن


سەرۆکی ئەمەریکا جۆو بایدن و هاوتا چینیەکەی شی جین پینگ لە پەیوەندییەکی تەلەفونیدا کە 90 خولەکی خایاند تاوتوێی کۆمەڵێک بابەتیان کرد، لەوانەش پێویستی دڵنیا بوونەوە لەوەی ڕکابەرییەکانی نێوانیان نەبێتە ململانێ.

کۆشکی سپی لە بەیاننامەیەکدا وتی بایدن و شی " گفتوگۆیەکی فراوان و ستراتیژییان ئەنجامداوە،" تاوتوێی ئەو بوارانەیان کردووە کە تیایاندا بەرژەوەندی و بەهاکانیان بە یەک دەگەن، هەروەها ئەو بوارانەش کە بەرژەوەندییەکانیان تیایدا لە یەک دووردەکەونەوە. بەرپرسێکی ئەمەریکا بە ڕۆژنامەنووسانی وت گفتوگۆکان لەسەر کێشەی ئابووری و گۆڕانی کەش و هەوا و ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون.

کۆشکی سپی وتیشی " سەرۆک بایدن جەختی لە بەرژەوەندیی ئەمەریکا کردۆتەوە لە ئاشتی و سەقامگیری و خۆشگوزەرانی لە ناوچەی ئیندۆ پاسێفیک و جیهاندا و دوو سەرۆکەکە تاوتوێی بەرپرسیارێتیەکانیان کردووە لەسەر ئەوەی دڵنیا ببنەوە ڕکابەرییەکانی نێوانیان نەبنە ململانێ."

دەزگای هەواڵی چین وتی شی بە بایدنی وتووە سیاسەتەکانی ئەمەریکا بەرامبەر چین " قورساییەکی زۆری خستۆتە سەر پەیوەندییەکان." بەڵام ئاماژەشی بەوەدا هەردوولا ڕێکەوتوون لەسەر پاراستنی پەیوەندییەکانی نێوانیان.

دەزگای هەواڵی چین لە زاری شییەوە بڵاویکردەوە " چین و ئەمەریکا دەبێت ئازایەتی و تێگەیشتن و بوێرییەکی سیاسیی ستراتیژی بخەنەڕوو، هەروەها بەزووترین کات پەیوەندییەکانی نێوانیان بەرەو ئاڕاستە ڕاستەکە ببەنەوە."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG