Accessibility links

کۆشکی سپی: سەرۆک بایدن لەم مانگەدا یەکەمین کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی دەبەستێت


وتەبێژی کۆشکی سپی جێن ساکی وتی سەرۆکی ئەمەریکا جۆو بایدن لە 25 ی مانگی سێدا یەکەمین کۆنگرەی فەڕمی ڕۆژنامەوانی دەبەستێت، ئەمەش یەکەمین کۆنگرە دەبێت لەدوای دەستبەکاربوونیەوە وەکو سەرۆکی وڵاتەکە.

بایدن کە لە 20 ی مانگی یەکدا سوێندی یاسایی خوارد، جیاواز لە سەرۆکەکانی پێشوو، ماوەیەکی زیاتر چاوەڕێی کرد بۆ بەستنی کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی و وەڵامدانەوەی پرسیاری ڕاگەیاندنەکان.

پێشتر بایدن ڕووبەڕووی ڕەخنە بۆوە لەسەر دواخستنی ئەنجامدانی کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی، لەم ڕۆژانەی دواییشدا گومانێکی زۆر هەبوو لەسەر ئەو بابەتە، بەڵام وتەبێژی کۆشکی سپی جێن ساکی وەڵامی ڕۆژنامەنووسانی دایەوە و وتی " لەو کاتەوەی هاتۆتە سەر دەسەڵات لە نزیکەی 40 پرسیار و وەڵامدا بەشداریکردووە." ئاماژەی بەو گفتوگۆ خێرا و نافەڕمییانەدا کە سەرۆک لەگەڵ ڕۆژنامەنووساندا لە کۆشکی سپی و لە ماوەی جوڵەکانیدا هەیبووە.

سەرچاوە/ فرانس پرێس

XS
SM
MD
LG