Accessibility links

بایدن دەڵێت ڕەوانەکردنی هێزی ئەمەریکا بۆ ئۆکرانیا " بژاردە نیە "


سەرۆکی ئەمەریکا جۆو بایدن وتی فەرمان بە ڕەوانەکردنی هێزی ئەمەریکا ناکات بۆ ئۆکرانیا بەمەبەستی ڕووبەڕووبوونەوەی ئەگەری هێرشی ڕوسیا بۆ سەر ئۆکرانیا.

ئەم لێدوانەی بایدن ڕۆژێک دوای پەیوەندییە ڤیدیۆییەکەی دێت لەگەڵ سەرۆکی ڕوسیا ڤلادیمێر پوتن، دوای پەیوەندییەکە بایدن وتی ئەمەریکا و هاوپەیمانە ئەوروپییەکان " زۆر نیگەرانن " سەبارەت بە زیادبوونی هێزەکانی ڕوسیا لە نزیک سنووری ئۆکرانیا، ئاماژەشی بەوەدا " بە سزای ئابووری وەڵامی ڕوسیا دەدەینەوە ئەگەر ڕوسیا ئۆکرانیا داگیربکات."

بایدن لە هەمان ڕۆژدا وتی پەرە بە کۆمەڵێک دەستپێشخەری دەدەن کە زیادکردنی گرژییەکانی ڕەوشی سەر سنوورەکە لەلایەن ڕوسیاوە " زۆر زۆر قورس بکات."

سەرچاوە/ دەنگی ئەمەریکا

XS
SM
MD
LG