سەرۆکی ئەمەریکا جۆو بایدن وتی تۆمەتە ساختەکانی ڕووسیا لەسەر ئەوەی کیێڤ چەکی بایەلۆجی و کیمیایی هەیە ئەوە دەردەخات کە سەرۆکی ڕووسیا ڤلادیمیر پوتن خۆی بیر لە بەکارهێنانی ئەو چەکانە دەکاتەوە لە جەنگەکەیدا دژی ئۆکرانیا.
سەرۆک بایدن وتی " ئێستا پوتن پشتی لە دیوارەکەیە و باس لە کۆمەڵێک تۆمەتی ساختە دەکات، لەوانەش ئەوەی کە دەڵێت ئێمە لە ئەمەریکا چەکی بایەلۆجیمان هەیە و لە ئەوروپاش چەکی کیمیایی، ئەوە ڕاست نیە."
وتیشی " دەشڵێن ئۆکرانیا چەکی بایەلۆجی و کیمایی هەیە لە ئۆکرانیا. ئەوە نیشانەیەکی ئاشکرایە لەسەر ئەوەی ئەو خۆی بیر لە بەکارهێنانی هەردوو چەکەکە دەکاتەوە."
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز
سەرۆک بایدن دەڵێت پوتن بیر لە بەکارهێنانی چەکی کیمیایی دەکاتەوە لە ئۆکرانیا
