Accessibility links

سەرۆکی ئەمەریکا بەنیازە لەگەڵ ڕابەرانی ئەوروپادا تاوتوێی گرژییەکانی ڕوسیا و ئۆکرانیا بکات


سەرۆکی ئەمەریکا جۆو بایدن
سەرۆکی ئەمەریکا جۆو بایدن

کۆشکی سپی دەڵێت سەرۆکی ئەمەریکا جۆو بایدن لەگەڵ ڕابەرانی ئەوروپادا قسە دەکات بۆ تاوتوێکردنی گرژییەکانی نێوان ڕووسیا و ئۆکرانیا، لەوانەش زیادبوونی هێزەکانی ڕووسیا لەسەر سنوورەکانی ئۆکرانیا.

کۆشکی سپی وتی لەڕێی پەیوەندییەکی ڤیدیۆییەوە سەرۆکی ئەمەریکا جۆو بایدن لەگەڵ هەریەک لە سەرۆکی کۆمسیۆنی ئەوروپا ئورسولا ڤۆن دێر لین، سەرۆکی ئەنجومەنی ئەوروپا چاڕڵس میشێل، سەرۆکی فەڕەنسا ئیمانوێل ماکرۆن، ڕاوێژکاری ئەڵمانیا ئۆلاف شۆڵز، سکرتێری گشتی هاوپەیمانێتی ناتۆ یانس ستۆڵتنبێرگ، سەرۆکی پۆڵەندا ئاندرێ دودا و سەرۆک وەزیری بەڕیتانیا بۆریس جۆنسندا قسە دەکات.

ئەم پەیوەندییە ڤیدیۆییە لەکاتێکدایە هاوپەیمانێتی ناتۆ ڕایگەیاند هێزەکانی لە ڕۆژهەڵاتی ئەوروپا دەخاتە ئامادەباشییەوە و کەشتی و فڕۆکەی جەنگی ڕەوانەی ڕۆژهەڵاتی ئەوروپا کردووە، ڕووسیاش سەرکۆنەی ئەم جوڵەیەی ڕۆژئاوای کرد و بە زیادکردنی گرژییەکان ناودێریکرد.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG