Accessibility links

بایدن بەڵێنی پێدانی 500 ملیۆن بەشە ڤاکسینی دژ بە کۆرۆنا دەدات بە وڵاتانی هەژار


ڕۆژی پێنجشەممە سەرۆکی ئەمەریکا جۆو بایدن بەڵێن دەدات 500 ملیۆن بەشە ڤاکسینی دژ بە ڤایرۆسی کۆرۆنا بدات بە وڵاتانی هەژار، ئەمەش لە دەستپێشخەرییەکدا بۆ پیشاندانی پابەندبوونی وڵاتەکەی بە ڕووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە لە سەرانسەری جیهاندا.

ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی ئەمەریکا جەیک سۆلیڤان وتی " ڕۆژی پێنجشەممە سەرۆک باس لەم بابەتە دەکات و دەتوانێت باس لەو ڕێوشوێنانەی دیکەش بکات کە ئەمەریکا دەیگرێتەبەر بۆ یارمەتیدان لە پێدانی ڤاکسینی زیاتر بە وڵاتانی هەژار."

دەزگاکانی ڕاگەیاندنی ئەمەریکا ئاماژەیان بەوەدا بایدن ڕایدەگەیەنێت ئەمەریکا 500 ملیۆن بەشە ڤاکسینی دژ بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە کۆمپانیای فایزەر- بایۆنتیک دەکڕێت و دەیدات بە وڵاتانی دیکە.

ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمز وتی دوو سەد ملیۆن بەشە ڤاکسین لەم ساڵدا دابەش دەکرێت و 300 ملیۆنەکەی دیکە ساڵی داهاتوو دابەش دەکرێت.

سەرچاوە/ فرانس پرێس

XS
SM
MD
LG