Accessibility links

بایدن دەڵێت داوای پلانێکی نوێ لە کۆنگرێسی ئەمەریکا دەکات بۆ یارمەتیدانی ئابووری وڵاتەکە


سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمەریکا جۆو بایدن ڕایگەیاند ساڵی داهاتوو داوا لە کۆنگرێسی ئەمەریکا دەکات دەنگدان لەسەر پلانێکی نوێ بکات بۆ پشتیوانیکردن لە ئابووری ئەمەریکا کە بەهۆی پەتای کۆرۆناوە زیانێکی زۆری بەرکەوتووە.

بایدن لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا وتی ئەو پلانەی ڕۆژی دووشەممە دەنگی لەسەردرا و بڕەکەی 900 ملیار دۆلارە " هەنگاوی یەکەمە " بەڵام بەس نابێت.

وتی " کۆنگرێس ئەم هەفتەیە کاری خۆی کرد. منیش وەکو ئەرکی خۆم دەتوانم ساڵی داهاتوو داوایان لێبکەم دووبارە کار بکەنەوە."

ڕۆژی دووشەممە دیموکراتەکان و کۆمارییەکان لە هەردوو ئەنجومەنەکەی کۆنگرێسی ئەمەریکا پلانێکیان بۆ بوژاندنەوەی ئابووری ئەمەریکا پەسەند کرد و تیایدا یارمەتی ئەو خێزانانە دەدرێت کە زۆرترین زیانیان بەرکەوتووە و هەروەها یارمەتی کۆمپانیا بچوک و خوێندنگاکان دەدرێت.

بایدن وتی " دەبێت پێکەوە هەردوو حیزبەکە بە هەماهەنگی کاربکەین، تەنها بەم ڕێگەیە دەتوانین قەیرانەکە تێپەڕێنین."

سەرچاوە/ فرانس پرێس

XS
SM
MD
LG